له یه‌كێك له به‌هێزترین یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی له نێو ئه‌ڵمانیا له یانه‌ی بایرن میونشی برده‌وه.
یارییه له ئه‌لیانز ئه‌رینا له میونشن كرا و تیپه‌كه‌ی پاریس به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
گێمی یه‌كه‌م
یارییه‌كه، كه یاریی چوونی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ بوو، له كه‌شێكی سارد و له ژێر بارینی به‌فرێكی چڕدا، خێرا و به‌هێز ده‌ستی پێ كرد و له خوله‌كی 3دا ئیمباپێ گۆڵی یه‌كه‌می پاریسی به پاسی نه‌یمار تۆمار كرد.
له خوله‌كی 12 دراكسله‌ر گۆڵێكی تری تۆمار كرد، به‌ڵام ناوبژیوان به هۆی ئۆفسایده‌وه ره‌تی كرده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌مدا پاریس زۆر ترسناك و خێرا یاریی ده‌كرد و مه‌ترسییان بۆ سه‌ر گۆڵی بایرن زۆر بوو، له خوله‌كی 28دا ماركینیۆس به پاسی نه‌یمار گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد و بایرنی خسته بارێكی سه‌خته‌وه.
دوو خولهك دوای گۆڵه‌كه، ماركینیۆسی كاپتنی پاریس و خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م، به هۆی پێكانه‌وه گۆڕانكاری پێ كرا.
هێرشبه‌رانی پاریس به به‌رگریی بایرن نه‌ده‌وه‌ستا و مه‌ترسییان به‌رده‌وام بوو، ئه‌مه هانزی فلیكی راهێنه‌ری بایرنی ناچار كرد، گۆڕانكاریی بكات و زۆلێی هێنایه ده‌ره‌وه و بواتینكی خسته شوێنی، هه‌روه‌ها گۆرێچكاشی هێنایه ده‌ره‌وه و ئه‌لفۆنزۆ ده‌یڤزی له به‌رگریدا زیاد كرد.
له خوله‌كی 37دا چۆبۆ مۆتینگ گۆڵێكی بۆ بایرن تۆمار كرد و جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه.
گێمی دووه‌م
له گێمی دووه‌مدا بایرن میونشن به پلان و رووبهڕووبووهنهوهیهكی باشتر هاته نێو یاریگه و ریزه‌كانی تۆكمه‌تر كرد، به تایبه‌تی له هێڵی ناوه‌ڕاستدا، بۆیه له خوله‌كی 60دا تۆماس موله‌ر گۆڵی دووه‌می بۆ بایرن تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌ڵام پاریس سانجێرمان كه پشتی به خێرایی نه‌یمار و ئیمباپێ و دی ماریا به‌ستبوو، تۆپه‌كانیان به خێرایی ده‌گواسته‌وه به‌شه یاریگه‌ی بایرن و ده‌یانكرده هێرشی پێچه‌وانه و خێرا.
له خوله‌كی 68دا ئیمباپێ گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی و دووه‌می خۆی تۆمار كرد و سه‌ركه‌وتنی بۆ تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، كه هه‌رچه‌نده له دوای گۆڵه‌كه‌ش یاریزانانی بایرن هه‌وڵی زۆری تۆماركردنی گۆڵی یهكسانبوونیان تۆمار كرد، به‌ڵام دواجار یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی پی ئێس جی كۆتایی هات.
یاریی گه‌ڕانه‌وه سێشه‌می داهاتوو له پاریس ده‌كرێت و بلیتی پێش كۆتایی له نێوان هه‌ردوو یانه یه‌كلاده‌بێته‌وه.