میدیاكانی ئیماڕات ناوه‌رۆكی دیدارێكی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی شاری ئه‌بوزه‌بی ئیماڕاتیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه له ڕێی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه ئه‌نجام دراوه، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌بوزه‌بی هه‌موو هاوكارییه‌كی خۆی خستووه‌ته‌ڕوو، تا وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگان و كۆمپانیاكانی ئیماڕات ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایش به ته‌واوی به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن.
ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌كه كه هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د هلال ئه‌لمه‌هیری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌بوزه‌بی و د.محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهری كونسوڵی گشتی وڵاتی ئیماڕات له هه‌رێمی كوردستان تێیدا به‌شداربوون، به وردی باس له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی ئابووری و بازرگانی نێوان هه‌ردوولا كراوه و به تایبه‌ت تیشك خراوه‌ته سه‌ر كه‌رتی سه‌رمایه‌داری و وه‌به‌رهێنان له نێوان میرنشینی ئه‌بوزه‌بی و هه‌رێمی كوردستان.
د.محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌بوزه‌بی و كونسوڵی گشتی ئیماڕاتی له هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند، بۆ سازكردنی ئه‌و دیداره و هه‌وڵدان بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا، به ئامانجی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی گونجاو له‌به‌رده‌م كۆمپانیاكانی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی ئیماڕات له هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی نوێ له هاریكاری ئابووری نێوان هه‌ردوولا له سه‌رجه‌م بواره‌كانه‌وه.
میرنشینی ئه‌بوزه‌بی هه‌وڵی ناردنی زۆرترین وه‌به‌رهێنه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
شوكری تیشكی خسته‌سه‌ر كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و یاسای نوێی وه‌به‌رهێنان له كوردستان، كه دووپات له‌سه‌ر فره‌جۆركردنی داهات و پرۆژه‌كان له ئاسته جیا جیاكان ده‌كاته‌وه.
هاوكات پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد، كه ده‌یه‌وێ هه‌رێمه‌كه به‌سه‌ر 11 ناوچه‌ی پیشه‌سازی دابه‌ش بكات و زیاتر له هه‌زار ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیاكان بڕه‌خسێنێت، به تایبه‌ت له كه‌رتی پیشه‌سازی، كه له به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی تایبه‌تی پێدراوه، ئێسته‌یش هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی 90%ی پێویستی ناوچه‌كانی تری عێراق له ئاسن و پۆڵا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
یاسای نوێی وه‌به‌رهێنان به دیاریكراوی ئامانجی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی ژێرخانی ئابوورییه، له‌وانه ڕێگه‌وبان و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و كه‌رتی گه‌شتوگوزاری به سوود وه‌رگرتن له سرووشتی دڵڕفێنی هه‌رێمی كوردستان، جیا له‌وه‌یش له هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌رێكی یه‌كجار فره‌وانی خاكی به پیت هه‌یه كه زۆر گونجاوه بۆ وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی، سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌یش به ڕووی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیماڕات كراوه‌ن و پێشوازییان لێ ده‌كرێت.
محه‌مه‌د هلال ئه‌لمه‌هیری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی میرنشینی
ئه‌بوزه‌بی به بایه‌خه‌وه باسی له ڕه‌خساندنی ئه‌و دیداره دوو قۆڵیانه كردووه‌ته‌وه و به هه‌نگاوێكی به‌رهه‌مداری هه‌ژمار كردووه، بۆ به‌شداری و هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا، تا كه‌ش و زه‌مینه‌یه‌كی زۆر گونجاو بڕه‌خسێنرێ و كۆمپانیا كارا و به ئه‌زموونه‌كانی ئیماڕات ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی گرنگیان ده‌ست بكه‌وێت.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌بوزه‌بی هه‌موو پشتیوانییه‌ك له به‌ره‌و پێشبردنی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئه‌لمه‌هیری ئاماده‌یی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌بوزه‌بی پێشان دا، بۆ پێشكه‌شكردنی ته‌واوی ئاسانكاری و هاریكارییه‌ك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیاكانی ئیماڕات له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكردن به سه‌رده‌مێكی نوێ له هاریكاری دوولایه‌نه، خواستی هه‌ردوولایشی بۆ په‌ره‌دان به پێوه‌ندی ئابووری و بازرگانی به هه‌نگاوێكی گرنگ هه‌ژمار كرد، به ئامانجی به‌دیهێنانی وه‌به‌رهێنانی ئابووری زیاتر و خستنه‌ڕووی دیدار و كۆربه‌ندی جیا جیا له داهاتوو له نێوان بازرگان و سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیماڕات بۆ ناساندنی زیاتری ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان.
پشتیوانی و پێشوازی خۆیشی له كردنه‌وه‌ی زۆرترین چه‌ناڵی پێوه‌ندی له نێوان هه‌ردوولا به تایبه‌ت له نێوان لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی پێوه‌ست به ئابووری و وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازی ده‌ربڕی، تا سه‌ره‌نجام ئه‌و هه‌نگاوانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا بشكێته‌وه.
جێی باسه ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌بوزه‌بی به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ژووره بازرگانییه‌كانی ئیماڕات هه‌ژمار ده‌كرێ و زیاتر له 100 هه‌زار وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگان و سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیا تێیدا ئه‌ندامن و ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ناوخۆی ئیماڕات و ڕه‌وانه‌كردنی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیماڕات بۆ وڵاتانی تر و دۆزینه‌وه‌ی ژینگه‌ی له‌باری وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌كانی تر.