له دوو یاریی دواخراوی خولی ئیتالیا، یانه‌كانی ئینته‌رمیلانی پێشه‌نگ و یوڤێنتوس، بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد و هه‌نگاوی باش چوونه پێشه‌وه.
ئینته‌ر له نازناوه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه
یانه‌ی ئینته‌رمیلان، كه له پله‌ی یه‌كه‌می خولی سێریا ئه‌یی ئیتالیایه، ئه‌مشه‌و له یارییه‌كی دواخراوی هه‌فته‌ی 3ی خوله‌كه‌دا، به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی ساسوولۆی برده‌وه.
هه‌ردوو هێرشبه‌ری ئینته‌ر، رۆمیلۆ لوكاكۆ و لاوتارۆ مارتینێز له خوله‌كه‌كانی 10 و 67 دا گۆڵه‌كانی تیپه‌كه‌یان تۆمار كرد، گۆڵی ساسوولۆش حامید تراوری له خوله‌كی 85دا تۆماری كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه، ئینته‌رمیلان شوێنی خۆی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گه‌یانده 71 خاڵ و 11 خاڵ له پێش ئه‌ی سی میلانی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌مه.
ئینته‌رمیلان هه‌نگاوه‌كانی خێراتر كردووه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی خوله‌كه و تاڕاده‌یه‌كی زۆریش نازناوه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كردووه.
یوڤی بردنه‌وه‌یه‌كی پێویست
له یارییه‌كی تری دواخراوی گه‌ڕی 3ی خولی ئیتالیا، یانه‌ی یوڤێنتوس له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به 2-1 گۆڵ له یانه‌ی ناپۆلیی برده‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له خوله‌كی 13 و دیبالا له خوله‌كی 73 گۆڵه‌كانی یوڤییان تۆمار كرد، گۆڵی ناپۆلییش له لایه‌ن ئینسینی به په‌ناڵتی له خوله‌كی 90دا تۆمار كرا.
یوڤی به‌م بردنه‌وه‌یه بووه 59 خاڵ و له پله‌ی سێیه‌مه، یه‌ك خاڵ له میلانی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م دووره.
یوڤی ئه‌م وه‌رزه نه‌یتوانی پارێزگاری له نازناوه‌كه بكات، كه له 9 وه‌رزی رابردووی له‌سه‌ریه‌كدا پاڵه‌وان بوو، 12 خاڵیش له ئینته‌ری پێشه‌نگ دووره و زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێت پێی بگات.
هاوكات كریستیانۆ رۆناڵدۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه گه‌یانده 25 گۆڵ، ئێسته له پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌یه.