بڕیارە ئەمڕۆ نوێنەر و سەرۆك و بەپرسی سەرجەم حزبەكانی كوردستان كۆ ببنەوە، كۆبوونەوەكەش بەسەرپەرشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی نیسان، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراون، لەسەر بانگێشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نوێنەری سەرجەم حزبەكان لە هەولێر كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، كۆبوونەوەكە دەستپێشخەرییەكی تری سەرۆكی هەرێمی كوردستانە بۆ دەرفەتێكی تری لێكنزیكبوونەوەی زیاتری لایەنەكان و چارەسەركردنی كێشەكانە.
باس لەوەش كراوە، بۆ كۆبوونەوەكە تا ئێستە سەرجەم حزبەكان ئامادەیی خۆیان پێشان داوە لە كۆبوونەوەكە نوێنەریان ئامادە بێت، بەشداری كۆبوونەوەكەی نێچیرڤان بارزانی بكەن كە ڕێكی خستووە.
ئەو كۆبوونەوەیە دوای گەشتەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پاریسی پایتەختی فڕەنسا دێ كە لەگەڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن كۆبوونەوەیەكی ئەنجام دا.