له یادی 30 ساڵه‌ی ده‌رچوونی بڕیاری 688ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دیاریكردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له هه‌رێمی كوردستان، ئیڤێنتێكی تایبه‌ت له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هاوبه‌شی به‌رپرسانی پێشوو و ئێسته‌ی حكوومه‌تی به‌ریتانیا و گرووپی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی نیسان، سه‌عات 12:30 به كاتی هه‌ولێر، ئیڤێنته‌كه ده‌ست پێ ده‌كات و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتارێكی ڤیدیۆیی پێشكه‌ش ده‌كات، دواتریش سێر جۆن مه‌یجه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتری به‌ریتانیا و یه‌كێك له دۆسته نزیكه‌كانی كورد، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی كه ڕۆڵێكی به‌رچاوی بینی له دیاریكردنی ناوچه‌ی ئارام، گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
وه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ئیڤێنته‌كه هه‌ریه‌ك له سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌دیم زه‌هاوی وه‌زیری چاودێریكردنی دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا كه به ڕه‌گه‌ز كورده، له‌گه‌ڵ كاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا، جێمس سۆرنتن كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ئیڤێنته‌كه ده‌بن.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ریه‌ك له ڕۆبه‌رت هاڵفن، ئالیسا كێرنس، جه‌یسن مه‌كارتی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، گاری كێنت به‌رپرسی گرووپی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، به‌شداری ئیڤێنته‌كه ده‌كه‌ن.
له 31ی ئاداری ساڵی 1991، به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای به‌عس له ڕێی هێرشی فراوانی سه‌ربازییه‌وه بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، گه‌لی كوردستان مه‌زنترین كۆڕه‌وی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی باشووری كوردستان ده‌ست پێكرد، له‌و رۆژه‌دا زیاتر له ملیۆنێك هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر باران و به‌سه‌ر به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كی شاخه‌كانی كوردستاندا، كۆچ و كۆڕه‌وێكی پڕ تراجیدیایان ده‌ست پێكرد، له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆریان له برسان و له سه‌رمان گیانیان له ده‌ست دا كه زۆربه‌یان منداڵ بوون، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له زۆر قۆناغی ئه‌و كۆڕه‌وه‌دا سوپای عێراق به فڕۆكه و تۆپخانه بۆردمانی ئه‌و هاووڵاتییه بێ چه‌ك و بێ تاوانانه‌ی ده‌كرد.
پێویسته بگوترێ كه فڕه‌نسا له سه‌رده‌می شۆڕشه‌كانی كوردستان له دوای ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م، هاوكاری گرنگی كوردستان بووه و له 1991یش فرانسوا میترانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی فڕه‌نسا، ڕۆڵێكی یه‌كجار گرنگی بینی و دۆسیه‌ی كوردی له ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو، كه به‌هۆی هێرشی سه‌دام حوسێنه‌وه، ئه‌وكات خه‌ڵك له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا بوون و كۆڕه‌و ده‌ستی پێ كردبوو، له‌سه‌ر سووربوونی فڕه‌نسا، ئه‌وكات نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری هێڵی 36ی ده‌ركرد، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزه ئاسمانی و وشكایییه‌كانی عێراق، بۆیان نییه هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی سنووری عێراق كه ده‌كه‌ونه سه‌رووی هێڵی 36ی گۆی زه‌وییه‌وه.
له كاتی په‌لاماردانی تیرۆریستانیش بۆ كوردستان، فڕه‌نسا هه‌رزوو هاته سه‌ر خه‌ت و پشتیوانی نارده هه‌ولێر، پاڵپشتی ته‌واوی خۆیشی بۆ هاوكاری كوردستان و له‌ناوبردنی تیرۆریستان ده‌ربڕی، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ پێشمه‌رگه نارد و هاوكاری مرۆیی زۆری گه‌یانده كوردستان، دووجاریش فرانسوا هۆڵاندی سه‌رۆكی پێشووی فڕه‌نسا به فه‌رمی وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركۆماری وڵاتێكی ئه‌وروپا و ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌ردانی هه‌ولێری كرد.