له دیداری ژنانی شانۆكار به ئۆنلاین كه پڕۆژه‌یه‌كی نوێی فرمێسك مسته‌فا ئه‌كته‌ر و شانۆكاره، ڕێزان ساڵح وۆركشۆپێك له‌ڕێی ئیبسنناسییهوه پێشكه‌ش ده‌كات، ئیبسن نووسه‌رێكی شانۆییه كه رێزان پێی سه‌رسامه.
فرمێسك مسته‌فا ئه‌كته‌ر و شانۆكاری دیاری كورد، له‌دوای بڕیاری دووباره داخستنی هۆڵه‌كانی سینه‌ما و شانۆ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پابه‌ندبوون به ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی، پێشنیارێكی ڕاگه‌یاندووه كه بریتییه له كردنه‌وه‌ی خولی دیداری ژنانی شانۆكار به ئۆنلاین، چه‌ندان مامۆستای شانۆ پشتگیری‌یان كردووه.
له‌م دیداره‌دا ڕێزان ساڵح شانۆكار توێژه‌ر و ئیبسنناس، یه‌كێكه له مامۆستا به‌شداره‌كانی خولی دیداری ژنانی شانۆكار به ئۆنلاین، به باسكردن له ئیبسن نووسه‌ری شانۆ وۆركشۆپێك پێشكه‌ش ده‌كات، له‌باره‌ی ئه‌و نووسه‌ره‌ش ده‌ڵێ: ئیبسن ئه‌و نووسه‌ره شانۆییه‌یه كه تا زیاتری له‌سه‌ر بزانیت، وریاتر و گوماناویتر له‌سه‌ری ده‌دوێیت.
خاتوو ڕێزان به "وشه"ی گوت: چه‌نده زیاتر ئیبسن بناسم، زیاتر ده‌ترسم به ڕاشكاوی و به‌بێ گومان و بێ هه‌ڵوێسته بۆچوونێكی له‌سه‌ر بڵێم، ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ ئایا وتار و گفتوگۆكانی ئیبسنه یان ده‌قه‌كانیه‌تی كه ئه‌م ناڕههاییهی له بیركردنه‌وه له‌سه‌ر خودی خۆی و به‌رهه‌مه‌كانی خوڵقاندووه؟.
ئه‌و شانۆكاره كورده زیاتر باس له‌و نووسه‌ره ده‌كات و ده‌ڵێت، ئیبسن له نووسینی یه‌كه‌مین ده‌قی شانۆییه‌وه كه له 1850 نووسیویه‌تی، تا دوا ده‌قی شانۆیی كه له 1898 كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌ت ده‌دات به ده‌قه‌كانی، یه‌كێك له‌و خه‌سڵه‌ته هه‌ره گرنگانه‌ی كه بۆ كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان و به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كرێت، هه‌ڵوێسته‌ی وردی له‌سه‌ر بكرێت، بابه‌تی بڕوابوونی ڕه‌هایه به هه‌ر هزرێك، ڕه‌وتێك، دنیابینییه‌ك، ئاینێك و سه‌پاندنی به زۆری به‌سه‌ر هه‌مووندا.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئیبسنناسی یه‌كێكه له‌و ڕێیانه‌ی كه ئه‌و بیركردنه‌وه و بۆچوونه قهتیسماوانه له هه‌ر مرۆڤێكدا بیه‌وێت بیری بكاته‌وه تێكدهشكێنی، هێنده‌ی من خوێندنه‌وه‌م بۆ كردووه، له كوردستان و به‌تایبه‌تی شانۆكاران و ئه‌وانه‌ی ئیبسن ده‌ناسن، تێگه‌شتنێكی ڕههایانهیان له سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك كه به ئیبسنییهوه ده‌به‌ستنه‌وه دروست كردووه، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئیبسنناسییه.
ڕێزان ساڵح ئه‌و نهێنییه ده‌دركێنێت كه بۆچی ئه‌و بابه‌ته بۆ ئێسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به گرنگ ده‌زانێت، ده‌ڵێ: هیچ كاتێك به قه‌ده‌ر ئێسته كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، پارتی سیاسی، ڕێكخراو، گرووپی ڕۆشنبیری، هونه‌ری، ژنان، ژینگه‌یی و مافی مرۆڤی نه‌بووه كه ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر كاره‌كانی هه‌موویان وه‌ك موزایه‌ده نه‌یه‌ته ئه‌ژمار، ئه‌وا كاری زۆربه‌یان خۆده‌رخستن و موزایه‌ده‌یه‌كی ئاشكرایه.
له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌تایبه‌تی بۆ دیداری ژنانی شانۆكاری ئاماده كردووه و گرنگترین خاڵ كه پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به بابه‌تی دیداره‌كه‌وه ده‌بێت، به‌شداری ژنه له كایه‌ی هونه‌ری و به‌تایبه‌تی هونه‌ری شانۆ و و درامادا، ڕێزان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه ده‌كات و ڕۆشنایی پێویستی ده‌خاته سه‌ر.
له كۆتایی قسه‌كانیشیدا ده‌ڵێ: هه‌وڵ ده‌ده‌م له باسهكهمدا ئه‌و دیاردانه له ڕێی ئیبسنناسییهوه شی بكه‌مه‌وه، سه‌رنجی به‌تایبه‌تی شانۆكاران بۆ گرنگی ئه‌و باسه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره بیروبۆچوونی جیاواز، فره‌ئاین تاوتوێ بكه‌م.
ڕێزان ساڵح له‌ڕێی "وشه"ـه‌وه ده‌ستخۆشی له فرمێسك مسته‌فا و هاوكارانی بۆ سازكردنی دیدارێكی گرنگی له‌و جۆره ده‌كات، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌موو به‌شداران به خۆشیه‌وه خواست.