له‌وه‌ته‌ی ڤاكسین له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كار ده‌هێنرێت كه چه‌ند ڤاكسینێك مۆڵه‌تی ره‌سمیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییان پێ دراوه، له‌ناویاندا ڤاكسینی "ئه‌سترازینیكا" كه به‌ریتانی و سویدییه، له راگه‌یاندنه‌كاندا قسه‌وباسێكی زۆر له كاریگه‌ریی نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و ڤاكسینانه ده‌كرێ كه له دوای كوتانی دروست ده‌بێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی نیسان، له هه‌واڵێكدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه. زۆرترین قسه له‌سه‌ر ڤاكسینی "ئه‌سترازینیكا" و ده‌گوترێ له‌دوای كوتان، ئه‌و كه‌سه هه‌ست به كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌كات و تا ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆریش به‌هۆیه‌وه تووشی جه‌ڵته‌ی خوێن بوون. به‌ڵام پزیشكان و پسپۆڕان ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، سوودی له زیانه‌كانی زۆرتره و به‌كارهێنانی دڵه‌ڕاوكێی ناوێ. بێگومان ئه‌وه ڤاكسینه‌كانی تریش ده‌گرێته‌وه.
ده‌سته‌ی رێكخستنی ده‌رمانی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردووه. ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌ڵێن زیانه‌كانی كوتان به ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا، زۆرباشه و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی زۆر ده‌گمه‌نه، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له به‌رده‌ستن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌كار هێناوه، سوودیان لێ وه‌رگرتووه و شتێك نییه خه‌ڵك لێی به گومان بن یان بكه‌ونه ناو دڵه‌ڕاوكێوه.
ده‌سته‌كه زیاتر گوتوویه‌تی، دروستبوونی جه‌ڵته‌ی خوێن بۆ هه‌ر كه‌سێك زۆر ده‌گمه‌نه و مه‌رجیش نییه هۆی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه بێت.
دوێنێ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیش رای گه‌یاند، كه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ كه جه‌ڵته‌ی خوێن له دوای به‌كارهێنانی ئه‌سترازینیكا ئه‌گه‌رێكه، ئه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
پسپۆڕانی ئه‌و رێكخراوه‌یش له بواری ڤاكسینه‌كان ده‌ڵێن، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئایا كوتان به ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا ده‌بێته هۆی جه‌ڵته‌ی خوێن، زانیارییه زانستییه‌كان وا ناڵێن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ توێژینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر بكرێت. ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ش دروست بووبێت، ئه‌وه حاڵه‌ته‌كه زۆر ده‌گمه‌نه. له‌كاتێكدا تا ئێسته زیاتر له 200 ملیۆن كه‌س ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا= ئۆكسفۆردیان به‌كار هێناوه.
هه‌موو ئه‌وانه له‌كاتێكدا تا ئێسته له دنیادا زیاتر له 130 ملیۆن كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هاوكات له‌ناویاندا نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.