هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید كه‌ریم بنزێما، پێی وایه یاریی كلاسیكۆی نێوان یانه‌كه‌ی و بارسێلۆنا به‌هێزترین یاریی جیهانه، هه‌روه‌ها باسی مێسی و تێرشتیگنیش ده‌كات.
شه‌مووی داهاتوو یاریی كلاسیكۆی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه له گه‌ڕی 30ی لالیگا له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له مه‌درید ده‌كرێت.
بنزێما له باره‌ی كلاسیكۆوه گوتی: "باشترین و به‌هێزترینه له جیهاندا، نه‌ك ته‌نیا بۆ من، به‌ڵكو بۆ هه‌مووان، چونكه هه‌ردوو یانه مێژوویه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه".
كه‌ریم بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت: "وه‌ك یاریی كۆتایی وایه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پێویسته باشترین ئاستی خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین".
گوتیشی: "بارسێلۆنا زۆر پێشكه‌وتووه، تیپێكه حه‌ز ده‌كات به تۆپ یاریی بكات، گۆڵپارێزێكی زۆر ئاستبه‌رزیان هه‌یه، كه تێرشتیگنه".
سه‌باره‌ت به لیۆنێل مێسییش، بنزێما پێی وایه "ئه‌و له نێو یاریگه‌دا هه‌موو شتێك ده‌كات" بۆیه هۆشداریی له مه‌ترسییه‌كانی كاپتنی بارسا به تیپه‌كه‌ی ده‌دات.
كه‌ریم ده‌ڵێت: "پێویسته وه‌ك یاریی چوون یاریی بكه‌ین".
له یاریی چووندا له نێو كامپ نوو، ریال مه‌درید توانی به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له بارسێلۆنا بباته‌وه.