ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری دا، چه‌ند هێزێك بۆ جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سنووردار، بێنێته شه‌قام و بڕیاره‌كه‌یش له سه‌عات هه‌شتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جێبه‌جێ ده‌كرێ، هاوكات په‌روه‌رده‌یش له‌باره‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن قسه‌ی كۆتایی كرد.
شه‌وی ڕابردوو لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڕیاری دا كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سنووردار جێبه‌جێ بكرێ. بڕیاره‌كه له‌مڕۆوه سه‌عات هه‌شتی ئێواره ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن.
به‌پێی بڕیاره‌كه، ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگاكان له چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه. له‌وباره‌یشه‌وه ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری دا چه‌ند هێزێك ئاماده بكات.
ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن ناكرێته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی نیسان، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده له ته‌واوی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له سه‌عات هه‌شتی شه‌و تا شه‌شی به‌یانی جێبه‌جێ ده‌كرێ.
ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ناوخۆ "ئاسایش، پۆلیس، زێره‌ڤانی، پێشمه‌رگه، پۆلیسی هاتوچۆ" راسپێراون كه له‌مڕۆوه ئاماده‌كاری بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ناوه‌نده‌كانی خوێندن به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
بڕیاربوو ڕۆژی 10ی نیسان بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندن بده‌ن، به‌ڵام به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن ناكرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێ، تا ئه‌وكاته‌ی لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری كۆتایی ده‌دات، ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن به داخراوی ده‌مێننه‌وه و ته‌نیا تاقیكردنه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
ره‌وشی كۆرۆنا
ئێسته له هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كۆرۆنا له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه، ئاماره‌كان له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا زیاتر له هه‌زار كه‌س وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا تۆمار ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كات كه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ئاماره‌كان زیاتر بن.
د. ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، بێگومان كوردستان له هێڵی سووری كۆرۆنا نزیك ده‌بێته‌وه، پێشبینی ده‌كرێ له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو به ته‌واوی ئاماره‌كان به‌رز ببنه‌وه.
به‌قسه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌ی ته‌ندروستی، پێشتر پێشبینیان كردووه كه ئاماره‌كان به‌و شێوه‌یه به‌رز ببنه‌وه، بۆیه ئه‌و رێككارانه‌ی ئێسته‌یش ده‌گیرێته‌به‌ر وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی ده‌كرێ ئاماره‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك حكوومه‌تێكی نموونه‌یی له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كوردستان، به گه‌واهی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، توانی هه‌نگاوی رژد بنێ و له سه‌ره‌تایشه‌وه هه‌وڵی پاراستی هاووڵاتییانی داوه.