ژنێك له كفری خۆی سووتاندن و به‌هۆی ئاگری جه‌سته‌یه‌وه، كوڕێك و مێرده‌كه‌یشی سووتاند، ئێسته لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی نیسان، ئه‌یووب حوسێن گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن 53 ساڵ به‌ناوی "ل.ف.م" له شارۆكه‌ی كفرییه‌وه هێنرایه كه‌لار كه خۆی سووتاندبوو.
هۆكاری خۆسووتاندنی ئه‌و ژنه نادیاره
روونیشی كرده‌وه كه هۆكاری خۆسووتاندنی ئه‌و ژنه نادیاره و ئێسته بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری خۆسووتاندنی ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه كراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كوڕێكی ئه‌و ژنه و مێرده‌كه‌ی هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه، ئه‌وانیش جه‌سته‌یان سووتاوه و ئێسته ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كراون.
له هه‌رێمی كوردستان رووداوه‌كانی سووتانی ژنان یا خۆسووتاندن رووی له زیاد بوونه، هه‌فته‌ی ڕابردوویش به هه‌مانشێوه ژنێك له سنووری راپه‌ڕین به‌هۆی سۆپای نه‌وته‌وه سووتا.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی