كۆگه‌ی كه‌شتی نوح یان ڕۆژی قیامه‌ت، به یه‌كێك له گرنگترین كۆگه‌كانی جیهان داده‌نرێ، بۆ پاراستنی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له مه‌رگ و برسیه‌تی، له كاتی ڕوودانی جه‌نگ و كاره‌ساتی سروشتی، كه‌وتووه‌ته باكوری وڵاتی نه‌رویج له ناوچه‌كانی نزیك له به‌سته‌ڵه‌كی باكور و داهاتووی مرۆڤایه‌تی و مانه‌وه‌ی به‌نده به‌و كۆگه‌یه‌وه.
ئه‌و كۆگه‌یه به گه‌وره‌ترین بانكی جیناتی ڕووه‌كه گرنگه‌كان و پاقله‌مه‌نی و به‌روبوومه‌كانی دانه‌وێڵه داده‌نرێ و زیاتر له تۆ‌و و جیناتی 900 هه‌زار جۆری جیاواز له گه‌نم و جۆر و دانه‌وێڵه جۆراوجۆره‌كانی تێدا هه‌ڵگیراوه، به‌شێوازێكی زۆر پێشكه‌وتوو دروستكراوه، كه له ئه‌گه‌ری ڕوودانی بوومه‌له‌رزه و گڕكان و جه‌نگ و هه‌موو كاره‌ساته گه‌وره‌كان توانای مانه‌وه‌ی هه‌بێ، تا دوای كاره‌ساته‌كان مرۆڤ سوودی لێ وه‌ربگرێته‌وه و جارێكی تر ده‌ست به ژیان بكاته‌وه.
ئه‌و
كۆگه گرنگ و ستراتیجییه‌ی جیهان له 26ی شوبات/فێبرایه‌ری 2008 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی نه‌رویج ینس ستۆلتنبێرگ و سه‌رۆكی ئه‌وكاتی یه‌كێتیی ئه‌وروپا خوسیه مانوێل باروسو، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و كات جاك دیوف و چه‌ندان گه‌وره به‌رپرسی تری جیهان به فه‌رمی كرایه‌وه.
زیاتر له 900 هه‌زار بنه‌تۆی له سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌و كۆگه‌یه كۆكراونه‌ته‌وه و ده‌پارێزرێن
ناوه لۆكاڵییه‌كه‌ی له نه‌رویج كۆگه‌ی سڤالبارده و كه‌وتووه‌ته ناوچه به‌فرینه‌كانی نه‌رویج و له دوورگه‌ی سبیتسبیرگین و نزیك گوندی لۆنگیربین له بازنه‌كانی باكوری جه‌مسه‌ری گۆی زه‌وی و به دووری هه‌زار و 300 كیلۆمه‌تر له چه‌قی جه‌مسه‌ری باكور هه‌ڵكه‌وتووه و هه‌زار كیلۆمه‌تریش له ناوچه چڕه‌كانی دانیشتووانی نه‌رویجدایه.
هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شوێنه‌یش بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه هیچ ململانێ و جه‌نگێكی مرۆڤه‌كان ناگات به‌و شوێنه دووره ده‌سته و هۆی دووه‌میشیشی بریتیییه له پله‌ی گه‌رمی ئه‌و ناوچه‌یه، چونكه مانه‌وه‌ی تۆی دانه‌وێڵه‌كان پێویستی به كه‌شێك هه‌یه كه له ته‌واوی ڕۆژه‌كانی ساڵ پله‌ی گه‌رمی 18 پله له ژێر سفره‌وه بێت، تا به پارێزراوی بمێنێته‌وه.
ئامانجی دروستكردنی ئه‌و كۆگه گه‌وره‌یه بۆ پاراستنی تۆی پاقله‌مه‌نییه‌كان و برنج و دانه‌وێڵه جۆراوجۆره‌كانی تره، له هه‌ر كاره‌سات و جه‌نگێكی وێرانكه‌ری ئه‌تۆمی كه به رۆكی زه‌وی بگرێت، به یه‌كێك له ستراتیجیترین پرۆژه‌كانی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێ و ساڵ دوای ساڵیش ژماره‌ی بنه‌تۆی ڕووه‌كه خۆراكییه‌كان زیاتر و زۆرتر ده‌بێت.
كۆگه‌كه له نێو سێ ئه‌شكه‌وتی گه‌وره له نێو چیا به‌فرینییه‌كان دروستكراوه و 130 مه‌تر چووه‌ته ناخی زه‌وی و 130 مه‌تریش له ئاستی ڕووی ده‌ریا به‌رزه، به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌فر بارین له‌و ناوچه‌یه، ناتوانرێ ته‌واوی بنكه‌ی كۆگه‌كه ببینرێ، چونكه به به‌فر داپۆشراوه، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌رگه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و به به‌رده‌وامیش هیچ كه‌سێكی تێدا نییه، به‌ڵكو سیسته‌مێكی ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی زۆر پێشكه‌وتووی تێدا جێگیركراوه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێكی نه‌شاره‌زا و نامۆ، زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه لێ ده‌دات.
به ستراتیجیترین پرۆژه‌ی پاراستنی مرۆڤ له مه‌رگ و برسیه‌تی داده‌نرێت
بنه‌تۆ و تۆوی دانه‌وێله‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌یشی كه له كێشه و ململانێی گه‌وره‌دان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه په‌راوێزخراون و كێشه له نێوانیان هه‌یه، وه‌كو كۆریای باكور و ئێران و زۆرێك له وڵاتانی تر.
له دوای دروستبوونییه‌وه تا ئه‌م دواییه هیچ یه‌كێك له وڵاتان بنه‌تۆی پێشووی خۆیان له‌و كۆگه‌یه ده‌رنه‌هێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواجار سووریا به فه‌رمی داوای ئه‌و بنه‌تۆوانه‌ی كرد، كه پێشتر له بانكی جیناتی دانه‌وێڵه‌ی حه‌له‌به‌وه بوونیان هه‌بوو، به‌ڵام بانكه‌كه‌ی حه‌له‌ب به‌هۆی جه‌نگه‌وه وێرانبوو، بۆیه داوای كۆپی هه‌موو بنه‌تۆكانی كرده‌وه و به فه‌رمی سه‌رجه‌میشیان بۆ گه‌ڕێنرایه‌وه.
ئه‌و كۆگه‌یه به پارێزه‌ری سه‌ره‌كی مرۆڤایه‌تی له برسیه‌تی و مه‌رگ هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆیه له‌لایه‌ن ته‌واوی وڵاتانی جیهانه‌وه گرنگی و بایه‌خێكی ته‌واوی پێ ده‌درێ و هه‌مووان بنه‌تۆی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانیان بۆ ڕه‌وانه كردووه، تا له ئه‌گه‌ری دروستبوونی كاره‌سات و جه‌نگ له وڵاته‌كانیان، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سووریادا هات، دواتر بتوانن كۆپی ئه‌و بنه‌تۆیانه وه‌ربگرنه‌وه و دووباره له وڵاته‌كانیان ده‌ست به كشتوكاڵ بكه‌نه‌وه.