دوای ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ی ڕابردوو مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانی سعوودیه و ئیماراتی كرد، كه ئه‌و دوو وڵاته یه‌كه‌میان بڕوای به ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان هه‌یه و دووه‌میان پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كردووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ گوتەبێژی سەربازی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕای گه‌یاند، هۆشداری دەدەینە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق، كە پێوەندییەكانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی نەكەنەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى نیسان، جەواد تڵیباوی گوتەبێژی سەربازی عەسائیبی ئەهلی حەق لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویتەر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "سەرەڕای ئەوەی یەكێك لە سێ سەرۆكایەتییەكەى عێراق هەوڵ بۆ ئاساییكردنەوەی پێوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل دەدات، به‌ڵام عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاته كه‌مانه‌ی عه‌ره‌بی و موسڵمانه و ئاماده نییه له‌گه‌ڵ زایۆنییه‌كان پێوه‌ندییه‌كانی ئاسایی بكاته‌وه".
ئه‌و گوتەبێژه‌ی عەسائیبی ئەهلی حەق ئاماژه‌ى كردووه، "هه‌ربۆیه بانگه‌واز له‌و ڕژێمانه ده‌كه‌ین كه پێوه‌ندیان ئاساییكردووه‌ته‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئنتیمایان بۆ عرووبه و ئیسلام هه‌یه، كه بزانن و فێر بن به‌های ڕاسته‌قینه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ڕه‌سه‌ن له عێراقه و خۆیان رزگار بكه‌ن له شه‌رمه‌زاری ملكه‌چی بۆ زایۆنییه‌كان".
لە ماوەی چوارساڵی فەرمانڕەوایی ترەمپ، هەڵوێستەكانی بەرانبەر بە ئیسرائیل بوێرانە بوو، ئەو باڵوێزخانەی وڵاتەكەی بردە قودس و كاری بۆ ئاساییكردنەوەی پێوەندییەكانی ئیسرائیل لەگەڵ چەند وڵاتێك كرد، لەوانە ئیمارات و بەحرێن و سوودان و مەغریب، ئەوان چوونە پاڵ هەریەك لە میسر و ئوردن. پێ ده‌چێت عێراقیش بیه‌وێت ددان به ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل بنێت و پێوه‌ندییه‌كانى ئاسایى بكاته‌وه.