ژنێكی ژاپۆنی به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا سییه‌كانی زۆرترین زیانیان پێگه‌یشت و نزیكبووه‌وه له مردنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، به‌ڵام دواجار وه‌ك خۆبه‌خشێك ئاماده‌یی ده‌ربڕی تا یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی سییه‌كانی له‌سه‌ر تاقی بكرێته‌وه.
نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی
كیوتۆ له ناوه‌ڕاستی ژاپۆن به‌و كاره هه‌ستا و ئاشكرای كرد، كه ئه‌و ژنه بۆ ماوه‌ی 11 سه‌عات له ژووری نه‌شته‌گه‌ری ماوه‌ته‌وه و پزیشكان به چڕی كاریان له‌سه‌ر چاندنی چه‌ند شانه‌یه‌ك له سییه‌كانی كردووه، كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی و كوڕه‌كه‌ی پێی به‌خشراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌تاكه ڕزگاری ببێ و له ژیان بمێنێته‌وه.
نه‌خۆشخانه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌ته له جیهان كه شانه‌ی نێو سییه‌كان بۆ نه‌خۆشێك بچێنرێته‌وه و له كه‌سێكی تر وه‌ربگیرێت و بۆ كه‌سی دووه‌م بگوازرێته‌وه و پرۆسه‌كه‌یش سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی به‌ده‌ستبهێنێت.
هیروشی دیت پزیشكی پسپۆر و سه‌رپه‌رشتیاری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ئاشكرای كرد، كه ئه‌و كاره‌یان هیوا بۆ زۆرترین مرۆڤ ده‌گێڕێته‌وه، كه به‌ده‌ست نه‌خۆشییه ترسنه‌كاكانی سییه‌كان ده‌ناڵێنن و له داهاتوو هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی زیاتری ئه‌و بواره ده‌ده‌ن.
تا ئێسته‌یش ئه‌و ژنه له نه‌خۆشخانه و له ژێر چاودێرییه، به‌ڵام ڕۆژ دوای ڕۆژ ته‌ندروستی به‌ره‌وباشبوون ده‌چێت، بۆیه هه‌مووان سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه.