له گوندێكی سه‌ر به شاره‌دێی پیره‌مه‌گروونی سنووری شارۆكه‌ی دووكان، له‌سه‌ر كێشه‌ی ئاو شه‌ڕ له نێوان دوو بنه‌ماڵه دروست بووه، له ئه‌نجامدا شه‌ش كه‌س برینداربوون و پێنجیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار كراون، تا چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئه‌و شه‌ڕ له گوندی گولیجه‌ی سنووری شاره‌دێی پیره‌مه‌گروون ڕوویداوه و هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و خه‌ریكی لێكۆلینه‌وه‌ن.
سامان نادر به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی فریاگوزاری سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شه‌ش بریندار له پیره‌مه‌گروونه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاگوزاری و چاره‌سه‌ری خێرایان بۆ كرا، كه ژماره‌یه‌كیان گولـله‌یان به‌ركه‌وتبوو و زامدار ببوون.
زیاتر گوتی، دوای چاره‌سه‌ری خێرا، پێنج له‌و بریندارانه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار كران، تا چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام و زیاتریان بۆ بكرێ، دۆخی ته‌ندروستیان زۆر خراپ نییه و جێگیره، به گوێره‌ی دوا زانیارییش یه‌كێكیان گیانی له ده‌ستداوه كه ته‌مه‌نی 23 ساڵه.
هاوكات ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی گه‌شتیاری كونه‌ماسی له سنووری شارباژێڕ، هاووڵاتییه‌ك له كاتی مه‌له‌كردن خنكا، له سنووری یه‌كه‌ی كارگێڕی ڕاپه‌ڕینیش منداڵێك له به‌رزی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و گیانی له ده‌ستداوه.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی.