ئه‌مشه‌و هه‌ینی له سنووری شاره‌دێی جه‌باره‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، دوو ئامۆزا بووه‌ته شه‌ڕیان و سه‌ره‌نجام یه‌كێكیان به چه‌قۆ ئامۆزاكه‌ی خۆی ده‌كوژێ و بكوژه‌كه‌یش گیراوه و پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
كه‌ریم عه‌لی ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی شاره‌دێی جه‌باره به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌ڕ له نێوان دوو ئامۆزا له جه‌باره ڕوویداوه و له ئاكامدا یه‌كێكیان به چه‌قۆ ئه‌وه‌ی تری كوشتووه.
زیاتر گوتی، ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه ناوی "ع، ع"ه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له شوێنی ڕووداوه‌كه گیانی له ده‌ستداوه، بكوژه‌كه‌یش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه و خراوه‌ته گرتووخانه‌وه و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی ده‌كرێت.
نووره‌دین محه‌مه‌د كه‌سوكاری ئه‌و دوو ئامۆزایه بۆ "وشه" گوتی، هۆی شه‌ڕی نێوان هه‌ردووكیان له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و ئاماده‌یش نه‌بوو كه ناوه‌رۆك و ورده‌كاری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه باس بكات.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.