كۆمپانیای لینۆڤۆی چینی خستنه‌ڕووی دووه‌م مۆبایلی زیره‌كی خۆی له جۆری "لیگۆن دۆل" ڕاگه‌یاند، كه به به‌هێزترین مۆبایل داده‌نرێ، بۆ ئه‌نجامدانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌هێزه.
لینۆڤۆ كه باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی له په‌كینی پایته‌ختی چینه ساڵی ڕابردوو یه‌كه‌م وه‌شانی مۆبایلی لیگۆن فۆن دۆل 1ی خسته بازاڕ و ئه‌مساڵیش به نیازه وه‌شانی دووه‌می ئه‌مجۆره مۆبایله به شێوه‌یه‌كی جیاواز و تایبه‌ت بخاته ڕوو، مۆبایله نوێكه‌ی به‌جۆرێك دروست كردووه، كه بۆ ئه‌نجامدانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان زۆر گونجاو و به‌هێز بێت.
شاشه‌ی وه‌شانه نوێكه‌ی لیگۆن فۆن دۆل 6.9 ئینجه و خاوه‌نی دوو پاتری به‌هێز و ده‌رچه‌ی ی‌و ئێس بییه بۆ پێوه‌ستكردنی به كۆمپیوته‌ر و ئامێره‌كانی تره‌وه.
ئه‌وه‌ی هه‌مووانی تووشی سه‌رسڕمان كردووه، پرۆسه‌ی بارگاویكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو پاترییه‌كه‌یه‌تی كه ته‌نیا له ماوه‌ی 30 خوله‌ك پڕ شه‌حن ده‌كرێته‌وه.
مۆبایله‌كه خاوه‌نی دوو كامێرایه كه كامێرای پشته‌وه‌ی جێگیر و نه‌گۆڕه، به‌ڵام كامێرای پێشه‌وه‌ی جووڵه‌ی پێ ده‌كرێ و به هه‌موو بارێك ده‌توانرێ سێلفی پێ بگیرێت.
زۆربه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان له كاتی ئه‌نجامدانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان گه‌رم ده‌بن و سه‌ره‌نجام ده‌سووتێن، به‌ڵام ئه‌و مۆبایله خاوه‌نی دوو جۆره پانكه‌ی ساردكه‌ره‌وه‌یه و ڕێگری له گه‌رمبوونی مۆبایله‌كه ده‌كات.
هاوكات به سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ده‌كات و پارچه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراون كه به ته‌واوی بۆ ئه‌جامدانی یارییه‌كانی ئه‌لیكترۆنی گونجاو بێ نرخیشی ده‌گاته 950 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.