ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی نیسان یاریی كلاسیكۆی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا ئه‌نجام ده‌درێت و ریال مه‌درید به‌بێ چه‌ند یاریزانێكی گرنگی، پێشوازی له بارسێلۆنا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سه‌عات 22:00 به كاتی كوردستان، یاریی كلاسیكۆی خولی ئیسپانیا له گه‌ڕی 30ی خوله‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، كاتێك ریال مه‌درید له یاریگه‌ی خۆیدا "ئه‌لفرێدۆ دی ستیڤانۆ" رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده یارییه‌كه به‌بێ جه‌ماوه‌ره، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌هێز و ئاستبه‌رز بێت، چونكه به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه له كاتێكدایه، هه‌ردوو تیپ له هه‌وڵی گرتنی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی خولی ئیسپانیان.
بارسێلۆنا به 65 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه و ریالیش به 63 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مه، له به‌رامبه‌ردا ئاتلێتیكۆ مه‌درید به 66 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه.
ریال مه‌درید
یانه‌ی ریال مه‌درید به سه‌ركردایه‌تی زیدان خۆی بۆ یارییه‌كه ئاماده كردووه، هه‌رچه‌نده تیپه‌كه له سێ یاریزانی زۆر گرنگی بێ به‌شه، ئه‌وانیش رامۆسی كاپتن، كارڤاخالی به‌رگریكار و ئیدین هازارد، كه هه‌رسێكیان پێكانیان هه‌یه.
زیدان 19 یاریزانی بۆ یارییه‌كه بانگهێشت كردووه، به‌ڵام ناوی ئه‌و سێ یاریزانه‌ی تێدا نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیدان گوتی: "وه‌ك هه‌ر یارییه‌كی تر خۆمان ئاماده كردووه، راسته رووبه‌ڕووی ركابه‌رێكی به‌هێز ده‌بینه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌ین و پشوومان وه‌رگرتووه".
گوتیشی: "تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئیسپانیا ده‌جه‌نگین، بۆ یاریی كلاسیكۆش پێویسته باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین".
ریال مه‌درید ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردوو له چامپیۆنزلیگدا بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی به‌سه‌ر لیڤه‌رپوولدا تۆمار كرد و وره‌ی تیپه‌كه به‌رزه.
بارسێلۆنا
یانه‌ی بارسێلۆنا به ئامانجی بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆ و گرتنی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی، ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه.
بارسا به پێچه‌وانه‌ی ریال، هه‌موو یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن و پێكهاته‌ی گشتیی تیپه‌كه، سه‌رجه‌م یاریزانه گرنگ و سه‌ره‌كییه‌كانی له‌خۆ گرتووه، به تایبه‌تی پیكێ و سێرجی رۆبێرتۆ.
بارسا به‌هۆی ده‌رچوونی له چامپیۆنزلیگ، پشووی زیاتری وه‌رگرتووه و فشاری كه‌متری له‌سه‌ره.
رۆناڵد كۆیمان راهێنه‌ری بارسێلۆنا رای گه‌یاند: "ئه‌نجامی یاریی كلاسیكۆ، نازناوی خوله‌كه یه‌كلاناكاته‌وه، چونكه هێشته یاریی زۆر ماون، به‌ڵام بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ش گرنگه و وره‌ی تیپه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه".
راهێنه‌ری بارسێلۆنا به‌رگری له یانه‌ی ریال مه‌درید كرد و وه‌ڵامی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول یۆرگن كلۆپی دایه‌وه، كه ره‌خنه‌ی له یاریگه‌ی ئه‌لفرێدۆ دی ستیڤانۆ گرتبوو.
كۆیمان له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "كلۆپ ویستی ناوبانگی ریال مه‌درید ناشیرین بكات، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی جه‌ماوه‌ر ریال له یاریگه‌ی دی ستیڤانۆ یاریی ده‌كات، یاریگه‌ی سه‌ره‌كی نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه، پێم وایه ئه‌وه كێشه نییه".
بارسێلۆنا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو به زه‌حمه‌ت به 1-0 گۆڵ له ڤایادۆلیدی برده‌وه، به‌ڵام یاریی كلاسیكۆ هه‌میشه جیاوازه و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه.
بارسا ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی ریال مه‌درید بداته‌وه، چونكه كلاسیكۆی یه‌كه‌می له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به 1-3 گۆڵ دۆڕاندووه، هه‌رچه‌نده بارسا له سه‌ره‌تای وه‌رزدا ئاستی باش نه‌بوو، به‌ڵام ئێسته تیپه‌كه ئاستی به‌رزه.
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له لالیگا:
خیتافی – قادێش 15:00
ئاتلێتیك بیلباو – دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش 17:15
ئیبار – لیڤانتێ 19:30
ریال مه‌درید – بارسێلۆنا 22:00.