په‌یكه‌رسازێكی كورد له شاری سلێمانی به هاڕاوه‌ی به‌رد، په‌یكه‌رێك بۆ ئه‌حمه‌د كایا هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناسراوی كورد دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی نیسان، چێنه‌ر نزاری په‌یكه‌رساز به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له درێژه‌ی كاره په‌یكه‌رسازییه‌كانمدا و به به‌رده‌وامی كاركردنم بۆ كه‌سایه‌تییه‌كانی كورد، ئه‌مجاره كارێكم بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ئه‌حمه‌د كایایه، بیرۆكه‌ی كاره‌كه چه‌ند ساڵێكه گه‌نگه‌شه‌م كردووه، كاره‌كه تێچووه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دكتۆر ته‌ها ڕه‌سووله‌وه بۆ دابین كراوه".
چێنه‌ر نزار گوتی، په‌یكه‌ره‌كه ئێسته قۆناغی قوڕی ته‌واو بووه و به‌رزیی په‌یكه‌ره‌كه 120 سانتیمه‌تره، به قوڕ دروست كراوه و دوای ته‌واوبوونی، به هاڕاوه‌ی به‌رد دایده‌ڕێژم، شوێنی دانانه‌كه‌ی بڕیار دراوه پاركێك كراوه‌ته‌وه به‌ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده و له‌وێ دابنرێت. به‌ڵام من وه‌ك په‌یكه‌رساز ویستم ئه‌وه‌یه له شارێكی باكوری كوردستان په‌یكه‌ره‌كه دابنێن، بۆیه ئێسته هه‌وڵه‌كانمان ده‌ست پێ كردووه.
ئاماژه‌ی كرد، كاره‌كانی په‌یكه‌ره‌كه له قۆناغی كۆتادایه و ته‌نیا داڕشتنی ماوه به هاڕاوه‌ی به‌رد، هه‌روه‌ها له هه‌نگاوێكی تردا دروستكردنی په‌یكه‌رێكی ترم بۆ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی له فڕه‌نسا، ئه‌ویش له سه‌ره‌تای كاركردنیدام و كه ته‌واو بوو ده‌نێرێته فڕه‌نسا، وێنه‌ی خۆی و كۆترێكی تێدایه.
ئه‌حمه‌د كایا گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر و موزیكژه‌نی ناوداری كورد، له 28ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1957، له شاری مه‌له‌دیی باكوری كوردستان له‌دایك بووه، له ١٦ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2000دا گیانی له ده‌ست دا، بنه‌ماڵه‌كه‌ی به هیوای ژیانێكی باشتر ڕوو ده‌كه‌نه ئیستامبوڵ، ئه‌حمه‌د له ئیستامبوڵ تێكه‌ڵی سیاسه‌ت ده‌بێ، له‌گه‌ڵ سیاسه‌تیشدا خۆی فێری موزیك ده‌كات، شیعر ده‌نووسێ و له پێناوی بژێوی ژیانیشیدا هه‌موو جۆره كارێك ده‌كا، له‌وانه: ده‌بێته شۆفێری بارهه‌ڵگر و فرۆشیاری گه‌ڕۆك و كرێكار).
له ساڵی 1985 بڕیار ده‌دات یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانییه‌كانی بڵاو بكاته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی شێوازه‌كه‌ی نوێیه و ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی شۆڕشگێڕانه‌ن، هیچ ده‌زگه‌یه‌كی هونه‌ری ئاماده نابێت هاوكاری بكات. كایا به درێژایی 14 ساڵی كاری هونه‌ری، له ده‌ره‌وه‌ی شوناسی ڕه‌سه‌نی خۆی، وه‌ك توركێك ناسرابوو و شانازیی وڵاته‌كه بوو، تا ڕۆژێك له ساڵی 1999، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك گۆرانیبێژی ساڵ له رێوڕه‌سمێكدا گوتی: "من كوردم و شانازی به كوردبوونمه‌وه ده‌كه‌م، گۆرانییه‌كی داهاتووی ئه‌لبوومه‌كه‌شم به كوردی ده‌ڵێم". هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماده‌بووانه‌ی ساڵانێكی زۆر ده‌ستیان به سنگه‌وه بۆ كایا ده‌گرت، دوای ئه‌و گوته‌یه كه‌وتنه قسه پێگوتن و جنێودان پێی و له دژی، هه‌موو پێكه‌وه مارشی نیشتمانیی توركیایان گوت، كایاش دادگایی كرا و به دوورخستنه‌وه‌ی هه‌تایی له وڵات، سزا درا.
كایا كۆتا ساڵی ته‌مه‌نی له وڵاتی فڕه‌نسا به‌سه‌ر برد و كۆچی دوایی كرد و گۆڕغه‌ریب بوو، هه‌رچه‌نده له به‌رچاوی توركیا و ته‌واوی دنیادا كایا ته‌نیا ساڵێك وه‌ك كورد ژیا، به‌ڵام شوناسه ڕه‌سه‌ن و ئه‌به‌دییه‌كه‌ی كوردبوونی بووه، شتێكی سه‌رمه‌دی كه له و ڕۆژه‌وه تا ئێسته و تاهه‌تایه ئیلهامبه‌خشی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه زه‌بری فاشیزمی بینیبێت.
ئه‌حمه‌د كایا كه به گۆرانییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی لایه‌نگری خه‌ڵكی ھه‌ژار و كوردانی توركیا ده‌كرد، ئه‌م شێوازه‌ی گۆرانیوتن و لایه‌نگری كه‌مینه‌كان، بووه ھۆی گرتن و مانه‌وه‌ی له گرتووخانه و قه‌ده‌غه‌بوونی گۆرانییه‌كانی، ھه‌روه‌ھا رێی گۆرانیگوتنیشی لێ ته‌نگ ده‌كرێته‌وه. كایا له ته‌مه‌نی هونه‌ری خاوه‌نی 17 ئه‌لبووم بوو.