تا ئێسته له كوردستان دوو جۆری ڤاكسینی ئه‌سترازینكا و سینۆفارم به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان بێ به‌رانبه‌ر خۆیانی پێ بكوتن. د. ئالان مسته‌فا پسپۆڕی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان له نه‌رویج له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا بۆ "وشه" داوا ده‌كات، هاووڵاتییان ئه‌و ڤاكسینانه له خۆیان بده‌ن و تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی دوای له‌خۆدانی ڤاكسینی ئه‌سترازینكا تووشی ده‌بین و ده‌ڵێ، هه‌ستكردن به شه‌كه‌تی، سه‌رئێشه، ئازاری ماسولكه‌كان، تا و له‌رز و هێڵنجدان له‌و نیشانه باوانه‌ن كه ره‌نگه دوای له‌خۆدانی ڤاكسینه‌كه تووشی ببن.
ده‌بێ مه‌ودای نێوان ژه‌می یه‌كه‌م و ژه‌می دووه‌م له نێوان نۆ هه‌فته بۆ 12 هه‌فته بێت
* رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێداگره له به‌كارهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆنا و ئه‌و رێنوێنییه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پشتگوێ ده‌خرێت، بۆ نموونه له كوردستان حكوومه‌ت بانگه‌وازی بۆ ئه‌وه ده‌كات خه‌ڵك ڤاكسین له خۆیان بده‌ن، به‌ڵام پێشوازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌و بانگه‌وازه ناكرێت، گرنگی ئه‌و پێكوته‌یه چییه و بۆچی ده‌بێ خه‌ڵك له خۆیانی بده‌ن؟
ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و له‌دوای تووشبوون، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌چێته له‌شیانه‌وه، هه‌ندێك نیشانه‌یان به سووكی لێ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له تووشبووان كاریگه‌ریی ڤایرۆسه‌كه زۆر به قورسی له له‌شیان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ساڵاچووان و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه، له ئه‌گه‌ری تووشبوونیان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره نه‌خۆشییه‌كه به قورسی بگرن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری گیان له‌ده‌ستدانیشیان یه‌كجار زۆره، ئامانجی ڤاكسینی كۆرۆنا پارێزگاریكردنه له گیان و ته‌ندروستی كه‌سه‌كان، بۆیه پێویسته هاووڵاتییانی ئێمه ئه‌و ڤاكسینه وه‌ك هه‌لێك ببینن و له هه‌ر كاتێكدا بۆیان ره‌خسا، له‌خۆیانی بده‌ن.
* زیاتر چ كه‌سانێك ده‌بێ پێكوته‌ی كۆرۆنا له خۆیان بده‌ن، ئه‌و رێوشوێنانه‌ی بۆ كوتانی هاووڵاتی ده‌گیرێته‌به‌ر به چ سیستمێك ده‌بێ رێك بخرێت؟
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كوتانی هاووڵاتییانی قۆناغبه‌ندی كردووه و پێشنیاز ده‌كات، وڵاتان له سه‌ره‌تا كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كه‌سانی به‌ساڵاچوو بكوتن، دواتر به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی و ته‌مه‌نی مامناوه‌ندی وڵاتان، كارئاسانی بۆ كوتانی كه‌سانی سه‌رووی 40 ساڵ ده‌كرێت و له هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی ته‌مه‌نیدا داوا ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن یان كێشه‌ی دڵ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان هه‌یه، پێش هاووڵاتییانی تر بكوترێن، له كوردستانیش ئێسته گه‌یشتووه‌ته قۆناغی گشتی و به‌پێی سیستمی جیهانی، له رێی فۆڕمه‌وه ده‌ست كراوه به كوتانی گشتی، داوا له هاووڵاتییان ده‌كرێت فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی پڕ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی كاتی بۆ دابنێت تا سه‌ردانی بنكه‌كانی ته‌ندروستی بكات بۆ وه‌رگرتنی پێكوته، له نه‌رویجیش سیستمه‌كه هه‌ر به‌و شێوه‌یه و له رێی ماڵپه‌ڕی شاره‌وانییه‌كان خه‌ڵك رێنوێنیی وه‌رده‌گرن بۆ وه‌رگرتنی پێكوته.
ئەگەر گەرمی لەشت لە سەرووی 38 پلەوە بێت ڤاکسینەکەت لێ نادرێت
* كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا له چ ڕێیه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و جیاوازی له‌گه‌ڵ پێكوته‌كانی تر چییه؟
ئه‌و ڤاكسینه هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ ڤاكسینه‌كانی تر، له رێی قۆڵه‌وه له هاووڵاتییان ده‌درێت، بۆ نموونه نه‌رویج ڤاكسینی ئه‌سترازینكا به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌و ڤاكسینه له كوردستانیش كاری پێ ده‌كرێت، پێكوته‌كه به دوو ژه‌م ده‌درێته هاووڵاتی و ده‌بێ مه‌ودای نێوان ژه‌می یه‌كه‌م و ژه‌می دووه‌م له نێوان نۆ هه‌فته بۆ 12 هه‌فته بێت، ژه‌می دووه‌م نابێ له‌و كاته دوا بخرێت كه بنكه ته‌ندروستییه‌كه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی كه‌سه‌كه بۆی دیاری ده‌كات، گرنگه له هه‌مان ئه‌و رۆژه لێ بدرێت كه بۆی دیاری كراوه، به‌ر له كوتانه‌كه پرسیاری ئه‌وه‌تان لێ ده‌كرێت ئایا هیچ حه‌ساسییه‌تێكتان به‌رانبه‌ر ئه‌و ڤاكسینانه هه‌بووه كه پێشتر له خۆتان داوه، ئه‌گه‌ر هه‌ستیاریتان به‌رانبه‌ر شتێك هه‌یه یان دووگیانن یاخۆ ده‌رمان به‌كار ده‌هێنن و نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌تتان هه‌یه، ده‌بێ به وردی ئه‌و پزیشكه‌ی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه كه به‌ر له كوتان پرسیاره‌كانتان لێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كی قورست گرتبێ و گه‌رمی له‌شت سه‌رووی 38 پله بێت، كوتانه‌كه‌ت دوا ده‌خرێت تا له‌شت ده‌گه‌ڕێته‌وه حاڵه‌تی ئاسایی، دوای ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ت لێ درا، پزیشكه‌كه داوات لێ ده‌كات بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك له بنكه‌كه بمێنیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر هه‌ستیارییه‌كت به‌رانبه‌ر پێكوته‌كه هه‌بێت، ده‌رده‌كه‌وێت و پزیشك له ئه‌گه‌ری ئه‌و رووداوه، رێوشوێنه پێویسته‌كان ده‌گرێته‌به‌ر.
* ئه‌و پێكوته‌یه چۆن له له‌شی مرۆڤدا كار ده‌كات، ئایا ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه دڵنیا بێت ئه‌گه‌ر تووشی ڤایرۆسه‌كه‌یش بوو، گیانی له مه‌ترسیییه‌كانی كۆرۆنا رزگار بكات؟
ئه‌و ڤاكسینه له ڤایرۆسێكی سه‌لامه‌ت "ڤایرۆسی هه‌ڵامه‌ت" سوود وه‌رده‌گرێت كه ئه‌ركی یارمه‌تیدانه بۆ گواستنه‌وه‌ی هێشووه‌كانی سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه، دوای ئه‌وه جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌و هێشووانه كۆپی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی به‌رگریی له‌ش راهێنانیان له‌سه‌ر بكات، به‌و شێوازه سیستمی به‌رگریی فێر ده‌بێت هێشووه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزێته‌وه، دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا چووه ناو جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه، سیستمی به‌رگریی له‌ش رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و له‌ناوی ده‌بات. دوای به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه، ئیتر ڤایرۆسی كۆرۆنا له له‌شی كه‌سه‌كه‌دا ناتوانێ بڵاو ببێته‌وه و به خێرایی له‌ناو ده‌چێت، دیاره ڤاكسینی كۆرۆنا ناتوانێ كه‌سی تووشبوو به كۆرۆنا چاك بكاته‌وه، به‌ڵكو بۆ رێگرییه له تووشبوون، ئه‌و پێكوته‌یه به شێوازێكی تایبه‌ت دروست ده‌كرێت و ئێسته ئه‌و شێوازه‌ی ئه‌سترازینكای پێ دروست ده‌كرێت، هه‌مان ئه‌و شێوازه‌یه كه ڤاكسینی ئه‌بۆلای پێ دروست كراوه.
دوای کوتانی ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکە دەبێ وەک پێشوو پارێز بکەی و رێنماییەکان پێڕەو بکەیت
* ئێسته له كوردستان دوو جۆره ڤاكسینی سینۆفارم و ئه‌سترازینكا ده‌درێته هاووڵاتییان، رێژه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و پێكوتانه له چ ئاستێكدایه؟
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه مه‌یدانییانه‌ی ئێمه له‌باره‌ی كاریگه‌ری ڤاكسینی كۆرۆنا كردوومانه، ته‌نیا داتای ڤاكسینی ئه‌سترازینكامان له به‌رده‌ست بووه و ئه‌و ڤاكسینه له‌ش له به‌رانبه‌ر تووشبوون به كۆرۆنا ده‌پارێزێت، دوو هه‌فته دوای كوتانی ژه‌می دووه‌می ئه‌و ڤاكسینه، نزیكه‌ی 60٪ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێكوته‌كه‌یان وه‌رگرتبوو، له‌شیان له به‌رانبه‌ر كۆرۆنا به‌رگری په‌یدا كردبوو و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه ئه‌گه‌ر مه‌ودای نێوان ژه‌می یه‌كه‌م و دووه‌می ڤاكسینی ئه‌سترازینكا نۆ هه‌فته تا 12 هه‌فته بێت، ئه‌وا له‌ش به‌رگریی زیاتر به‌رانبه‌ر كۆرۆنا دروست ده‌كات. هه‌ر به‌پێی لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان، ده‌رده‌كه‌ویت كه ئه‌و ڤاكسینه له‌شی مرۆڤ به‌رانبه‌ر كۆرۆنای گۆڕاو كه ڤایرۆسێكی به‌هێزتره ده‌پارێزێت.
* ئه‌و به‌رگرییه‌ی له‌ش به‌رانبه‌ر ڤایرۆسه‌كه دروستی ده‌كات بۆ چ ماوه‌یه‌كه، ئایا هه‌میشه‌ییه یان ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كاریگه‌ری ده‌بێت؟
تا ئێسته نازانرێ ڤاكسینه‌كان تا چ ماوه‌یه‌ك سیستمی به‌رگریی له‌ش به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا به چالاكی ده‌هێڵنه‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ش له خۆیان ده‌ده‌ن، وه‌ك پارێزێك گوێ له رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بگرن و خۆیان بپارێزن، ره‌نگه ئه‌و پێكوته‌یه له هه‌ندێك كه‌سدا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بمێنێته‌وه و له‌وانه‌یه له له‌شی هه‌ندێك كه‌سدا شه‌ش مانگ كاریگه‌ری هه‌بێت، ئه‌وانه هه‌موو ئه‌گه‌ره و تا ئێسته دیار نییه كه ئه‌وكاته چه‌نده و ده‌بێ به تێپه‌ڕینی كات و ئه‌زموونی كه‌سه‌كان داتایه‌ك له‌وباره‌وه بڵاو بكرێته‌وه.
* كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه له جه‌سته‌ی مرۆڤدا چین؟
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌نجاممان داوه، كۆمه‌ڵێك زانیاری وردمان له‌باره‌ی كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كان ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ست كه‌وتووه، ناتوانین نكۆڵی له نیشانه ده‌گمه‌ن یان باوه‌كان بكه‌ین كه ماوه‌یه‌ك دوای له‌خۆدانی ئه‌و ڤاكسینه ده‌رده‌كه‌ون و نابێ له به‌رچاویان نه‌گرین. زۆربه‌ی كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی پێوه‌ست به ڤاكسینه‌كه له دوو رۆژی سه‌ره‌تا ده‌رده‌كه‌ون و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك نامێنن.
* ئه‌و كاریگه‌رییه لاوه‌كییانه كامانه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان به دیاریكراوی بیزانن و لایان روون بێت؟
كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كان به‌سه‌ر سێ خاڵدا دابه‌ش ده‌كه‌م، یه‌كه‌میان: زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێكوته‌كه له‌خۆیان ده‌ده‌ن، شوێنی كوتانه‌كه‌یان ئازاری ده‌بێت. دووه‌م: هه‌ستكردن به شه‌كه‌تی و سه‌رئێشه، ئازاری ماسولكه‌كان، تا و له‌رز و هێڵنجدان. سێیه‌م، له‌دوای له‌خۆدانی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینه‌كه ئه‌و نیشانانه ره‌نگه ده‌ر بكه‌ونه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ژه‌می یه‌كه‌م نابێت و له‌و قۆناغه‌دا به سووكی ده‌رده‌كه‌ونه‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان له‌خۆیان داوه، ئه‌و نیشانانه‌یان لێ ده‌ركه‌وتووه و ته‌نیا 5٪یان تووشی نیشانه و ئازاری قورس‌تر هاتوون كه هه‌مووان بێ زیان بوون، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی نیشانه قورسه‌كانیان له‌سه‌ر به‌دیار كه‌وتووه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌یان داناوه و به‌شێكیان نه‌یانتوانیوه بچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
* ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان له خۆیان دا و ئه‌و نیشانانه‌یان لێ به‌دیار كه‌وت، ده‌بێ چی بكه‌ن؟
ئه‌گه‌ر دوای كوتان تووشی هه‌ندێك نیشانه‌ی كورتمه‌ودا یاخۆ درێژمه‌ودا بوو و پێی وابوو به‌هۆی ڤاكسینه‌كه ئه‌و نیشانانه‌ی لێ به‌دیار كه‌وتووه، بۆ به‌دواداچوون پێویسته كه‌سه‌كه سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی بكات یان راوێژ له پزیشكێكی پسپۆڕ له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان وه‌ربگرێت، له وه‌ها حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و نیشانانه به‌هۆی ڤاكسینه‌كه‌وه بوون، بنكه‌كانی ته‌ندروستی به راپۆرت به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه بۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی. به‌ڵام به گشتی تا ئێسته هیچ نیشانه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نه‌سه‌لمێنراوه كه به‌هۆی كوتانی ڤاكسینی كۆرۆناوه مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی كه‌سه‌كه دانابێت، له ئه‌وروپا حاڵه‌تی مردن یان مه‌یینی خوێنه له نۆ كه‌سدا تۆمار كراوه، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه له حاڵه‌ته‌كان، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پشتڕاستی نه‌كرده‌وه كه به‌هۆی ڤاكسینه‌وه ئه‌م حاڵه‌تانه روویان دابێت.
* ئه‌گه‌ر ئه‌و ڤاكسینانه كاریگه‌رییان نه‌بێت، داهاتووی دنیا به‌و ڤایرۆسه‌وه چی لێ به‌سه‌ر دێت؟
ئه‌و ڤاكسینانه توانیویانه به رێژه‌یه‌كی یه‌كجار باش رێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بگرن، ڤاكسینی كۆرۆنا داهاتووی مرۆڤایه‌تی گره‌نتی كردووه، ئه‌وه‌ی ئێسته زانستی پزیشكی نه‌یتوانیوه چاره‌یه‌كی بۆ بدۆزێته‌وه، "ئێسته‌ی مرۆڤایه‌تییه" له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێسته ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ گره‌نتیكردنی داهاتوو، پێویسته به خێراییه‌كی له‌مه‌ی ئێسته زیاتر كۆمپانیاكان ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی پێكوته بكه‌ن و ئه‌زموونه‌كانی ئه‌م چوار مانگه پێشانی داوه، ئه‌و وڵاتانه‌ی زیاترین خه‌ڵكیان ڤاكسین كردووه، رێژه‌ی تووشبوونیان به ئاستێكی یه‌كجار چاوه‌ڕواننه‌كراو دابه‌زیوه.