منداڵێك له ئه‌مه‌ریكا كه ته‌مه‌نی سێ ساڵانه، چه‌كی خێزانه‌كه‌ی به‌ده‌ست كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه برا هه‌شت مانگییه‌كه‌ی ده‌كوژێت. پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه چۆن چه‌كه‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌ستی منداڵه‌كه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، منداڵێكی سێ ساڵان له شاری هیوستن له ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا، به ده‌مانچه‌ی باوكی ته‌قه له برا هه‌شت مانگییه‌كه‌ی ده‌كات، فیشهم بهرسهكی ساواكه ده‌كه‌وێت و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
وێندی بیمبریدگ كه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی پۆلیسی شاره‌كه‌یه، رای گه‌یاندووه كه رووداوه‌كه دوێنێ هه‌ینی له‌ناو شوقه‌ی خێزانه‌كه رووی داوه كه منداڵه‌كه‌ی تێدا كوژراوه. ئێسته‌یش پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه چۆن ده‌مانچه‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌ستی منداڵێكی سێ ساڵی. بۆ ئه‌وه‌یش باوكی منداڵه‌كه به تاوانبار و كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانرێ.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس هۆشداریی ده‌داته هه‌موو خێزانه‌كان كه وریا بن چه‌ك و ئامێری برینداركه‌ر نه‌كه‌وێته به‌رده‌ستی منداڵان، چونكه له رووداوێكی له‌و شێوه‌یه‌دا، گه‌وره‌كان به‌تایبه‌ت باوك و دایكان تاوانباری سه‌ره‌كین له ئه‌نجامه‌كه‌ی.