كۆرپه‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی دوو مانگ و نیو زووتر له‌كاتی ئاسایی له‌دایك بوو، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر له‌ژێر چاودێریی چڕ بۆ ماوه‌ی 46 رۆژ مایه‌وه و دواتر ڕزگاری بوو.
د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، كۆرپه‌كه دوای 46 ڕۆژ مانه‌وه‌ی له به‌شی منداڵه ناكامه‌كانی نەخۆشخانەکەمان، مەریەم به كێشی 915 گرامەوە دوای چاودێرییه‌كی چڕ گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی دایكی.
ماڵباتەکە پێش ئەم کۆرپەلەیە، سێ منداڵی تریان بە زوو لەدایکبوون لەدەست داوە، بەڵام ئەم کۆرپەلەیە ڕزگاری بووە
له‌باره‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه ئه‌م پسپۆڕه گوتی، ماڵباته‌كه پێشتر سێ منداڵی له‌م شێوه‌یه‌یان له‌ده‌ست دابوو، ئه‌مه چواره‌م منداڵ بوو كه زوو له‌دایك بوو، به‌ڵام جیاواز له‌وانی تر ئەوەبوو کە دوای 46 رۆژ ڕزگاری بوو، خێزانه‌كه ئه‌م منداڵه‌یان له تكریته‌وه هێنابوو و دوای پێشكه‌شكردنی زۆرترین خزمه‌تگوزاری و هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایه‌ك، به‌سۆزی دایكی شاد بووه‌وه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ماڵباته‌كه به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگێكیان به به‌شداری كه‌سوكاری منداڵه‌كه و پزیشك و كارمه‌ندان بۆ خۆشی ده‌ربڕین به‌مانه‌وه‌ی ''مه‌ریه‌م رامی'' له ژیاندا ڕێكخست.