كه‌مال محه‌مه‌د گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، به‌رهه‌مێكی كۆنى خۆی به‌ناوی "كوا ئێوارەی" ده‌كاته ڤیدیۆ كلیپ و بڵاوى ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 11ى نیسان، كه‌مال محه‌مه‌د گۆرانیبێژی كورد له‌باره‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "گۆرانى (كوا ئێوارەی) یەكێكە لە هۆنراوەكانی محەمەد عومەر عوسمان شاعیری كۆچكردوو كە بە ژەنەڕاڵی پایز ناسراوە، عەتا ئەحمەد ئاوازەكەی بۆ داناوە و كلیپه‌كه زیاد ساڵح دەرهێنانی بۆ كردووه".
ئاماژه‌ى دا، "كامێرا له‌لایه‌ن ژوولیوس خاڵه‌وه ئه‌نجام درابوو، ئه‌و كچه ئه‌كته‌ره‌ى ڕۆڵى ده‌بینى ئانا بوو، به‌رهه‌مه‌كه تراكى ئه‌لبوومى (Sherine) یه".
كه‌مال محه‌مه‌د ساڵی 1960 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، یه‌كێكه له گۆرانیبێژه دیاره‌كانی كوردستان، هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، جگه له سازكردنی چه‌ندان كۆنسێرتی گۆرانی و موزیك، چه‌ندان ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپی تۆماركراوی هه‌یه. دوا به‌رهه‌مى پێش مانگێك به شێوه‌ى كلیپ بڵاو كرده‌وه به‌ناونیشانى "ڕێگە نادەم".