كیژان ئیبراهیم خەیات خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، نوێترین بەرهەمی بەناوی "لەدوای تۆ" له یوتیووب بڵاو كردەوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 11ى نیسان، ئەفشین شوكری كه كارى دابەشكردنی بۆ به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى "كیژان" كردووه، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "نوێترین به‌رهه‌مى كیژان ئیبراهیم خەیات لە یوتیووب بڵاو كرده‌وه كه گۆرانیی (لەدوای تۆ)یه، من كارى دابه‌شكردنم بۆى كردووه".
ڕوونى كرده‌وه، "لە ئاواز و تێكستی كیژان ئیبراهیم خەیاته، میلاد فەرهوود كاری میكس و ماستەرینگی بۆ كردووە، ته‌نیا به شێوه‌ى ده‌نگ و به ڤیدیۆیه‌ك كه تێكستى كلیپه‌كه‌ى تێدا نووسراوه بڵاو كراوه‌ته‌وه".
کیژان ئیبراهیم خەیات کچی هونەرمەندی ناوداری کۆچکردوو ئیبراهیم خەیاتە. لە ساڵی 1985 لەدایک بووە، باوکی هاندەری گەورەی بووە. لە شاری سلێمانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی 2007- 2008 بەشی موزیکی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە و ساڵی 2014- 2015 کۆلێژی هونەرە جوانەکان، بەشی بەجێهێنانی موزیکی تەواو کردووە. یەکەم بەرهەمی لە ساڵی 2003 بووە کە گۆرانییەک بوو بۆ تایتڵی زنجیرە درامای "جومعە" لە دەرهێنانی (حوسین میسری). ماوه‌یه‌ك دادوەری به‌رنامه‌ى خۆشترین دەنگی منداڵان بوو لە کەناڵی "پلیستانک تی ڤی"، کیژان هاوسەری پەیکەرساز "زیرەک میرە"یە، تا ئێسته ته‌نیا یه‌ك ئه‌لبوومی به‌رهه‌م هێناوه به ناوی "درۆ" كه له نۆ تراك پێك هاتووه و له ساڵی 2012 دا بڵاو کراوەتەوە، دوا به‌رهه‌مى مانگى ئادارى ئه‌مساڵ به‌ناوى "کابوکێ" به‌شێوه‌ى كلیپ بڵاوى كرده‌وه. بەشداری لە چەندان ئۆرکێسترای جیهانی کردووە.