گۆڕانكاری لە قەدەغەی هاتوچۆ دەكرێ‌

:: PM:12:05:11/04/2021 ‌
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە قەدەغەی هاتوچۆ دەكرێت و بڕیاری نوێ‌ دەدرێ‌.

ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی نیسان، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیاری نوێ‌ دەدات.

وەزیری ناوخۆ گوتی، پێویستە بزانرێت لە شەوانەی ڕەمەزان هاتوچۆ پێویستە ناتوانرێت لە مانگی ڕەمەزان قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێ‌ بكرێت بێگومان گۆڕانكاری دەكرێ‌.

باسی لەوەشكرد، بۆ كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان و ڕێكاری نوێ‌ ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی و ئەوقاف لەگەڵ پارێزگاكان باس دەكەین و بڕیارەكان بڵاو دەكەینەوە.

لەبارەی جێبەجێنەكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە هەندێك شوێن ڕای گەیاند، جێگەی نیگەرانی بوو قەدەغەی هاتوچۆ لە هەندێك شوێن وەكو خۆی جێبەجێ‌ نەكراوە و دوای گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شوێنانە بۆ ڕۆژی دوایی چووە بواری جێبەجێكردن، هەروەها بەپێی پلانی وەزارەتی تەندروستی و زۆربوونی ژمارەی ڤاكسین ئەوا پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتییان بەجۆرێكی تر دەبێت.




وشە - رامیار جەواد