گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رای گەیاند، رووداوێکی تێکدەرانە لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز روویداوە و بەهۆیەوە زیان بەر ئەو دامەزراوە ئەتۆمییە کەوتووە.
هێرشەکە رۆژێک دوای چالاککردنی سانتریفیوژە پێشکەوتووەکان روویدا
ئەمڕۆ یەکشەم 11ی نیسان، بەهرۆز کەمالوەندی، گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە رووداوێکی تێکدەرانە لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز کرد و رای گەیاند، ئەو رووداوە لە تۆڕی کارەبای بەشی پیتاندنی یۆرانیۆم روویداوە و هیچ زیانێکی گیانی بەدوای خۆی دا نەهێناوە و لێکۆڵینەوە بۆ هۆکاری رووداوەکە دەستی پێ کردووە.
ئەو رووداوە رۆژێک دوای خستنەکاری سانتریفیوژە پێشکەوتووەکان لەو بنکە ئەتۆمییە روویداوە و چاودێرێکی سیاسییش رای دەگەیەنێت، پێدەچێت ئەو رووداوە بەهۆی هێرشێکی دەرەکییەوە بووبێت.
سه‌ڵاحه‌دین به‌یگی شرۆڤه‌كاری سیاسی و مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی مۆنترالی كه‌نه‌دا بۆ "وشە" روونی دەکاتەوە، بەپێی هەردوو ئەزموونی هێرشی سەر بنکەی ئەتۆمی نەتەنز لە دووی تەمووزی ساڵی رابردوو کە سوپای پاسداران بە فەرمی دانی بەوە نا تەقینەوەیەکی بەهێز لەو بنکە ئەتۆمییە روویداوە و رووداوی تیرۆری زانا ئەتۆمییەکەی ئێران، ئەگەر زۆرە رووداوەکەی ئەم بەیانییەش هێرشێکی لەو شێوەیە بووبێت.
ئەگەر هەیە ئیسڕائیل لە پشت ئەو رووداوە بێت
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئەم هێرشەیان قەبارەی گەورەتر بووە و رۆژێک دوای ئەو فەرمانە روویداوە کە سەرۆک کۆماری ئێران بۆ دامەزراندنی سانتریفیوژە پێشکەوتووەکان دەری کردووە کە ئەو سانتریفیوژانە بۆ کۆگاکردنی یۆرانیۆمی پیتێندراو دادەنرێن و ئەمجارەیان مەترسی ئەوە هەیە بەهۆی ئەو هێرشەوە کارەساتێکی ژینگەیی دروست بووبێت و ئەگەر ئەو گومانانەی لە رۆیتەرز بڵاو بووەتەوە راست بێت، ئەوا کارەساتێکی ژینگەیی هاوشێوەی بنکەی ئەتۆمی چەرنۆبڵی لێ دەکەوێتەوە کە لە ئۆکرانیا روویدا.
کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا ئاماژەی بەوە کردووە کە رووداوەکە تێکدەرانە بووە و ساڵی رابردوویش لە کاتی تەقینەوەکەی ناو بنکەی ئەتۆمی نەتەنز رووداوەکە شاردرایەوە و سێ مانگ دواتر عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمی کۆماری ئیسلامی رای گەیاند کە رووداوەکە بەهۆی تەقینەوە بووە و گومانیان هەیە ئیسڕائیل ئەو کارەی کردبێت.
ئەو هێرشە پەیامێکی روونە بۆ تیمی دانوستانکاری بایدن
دوابەدوای ئەم لێدوانە فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ئیسڕائیلی بە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە تۆمەتبار کرد و رای گەیاند، ئیسڕائیل هێرشی کردووەتە سەر بنکەی ئەتۆمی نەتەنز، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە چۆنیەتی هێرشەکە نەدا، دوای ئەو لێدوانە ئاژانسی هەواڵی ئیسڕائیل تایمز لە زاری سەرچاوەیەکی مۆسادەوە بڵاوی کردەوە، رووداوەکەی دووی تەمووزی بنکەی ئەتۆمی نەتەنز لە رێی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە.
سەلاحەدین بەیگی دەڵێ، ئیسڕائیل لە رەفتاری کابینەی نوێی ئەمەریکا بەرانبەر ئێران ناڕازییە و هەست بەو مەترسییە دەکات واشنتن سزاکانی سەر تاران لابدات و ئەوەش دەرگایەکی بازرگانی گەورە بۆ رژێمی ئێران دەکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ پارە و لۆجەستیکی زیاتر بخاتە بەردەست میلیشیا و گروپە تیرۆریستییەکانی لە لبنان و سووریا و عێراق و یەمەن.
"هەفتەی رابردوو یەک رۆژ دوای کۆبوونەوەی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک لە ڤیەنا ئیسڕائیل بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکی جەنگی سوپای پاسداران، پەیامێکی دایە واشنتن و رەنگە ئەو رووداوەی نەتەنزیش پەیامێکی هاوشێوە بێت بۆ بایدن" بەیگی وای گوت.
لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەم شەشی نیسان، ئەمەریکایش بەشداری کرد و تیایدا بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ ناو ئەو رێککەوتنە ئەتۆمییەی ساڵی 2015 واژوویان کردبوو، پێشنیازی ئازادکردنی یەک ملیار دۆلار لە پارە بلۆککراوەکانی تاران لە عێراق درا، بەڵام ئێران بەمە رازی نەبوو و دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، ئیسڕائیل بە توندی بەگژ ئەو پێشنیازە دا چوویەوە و هەڕەشەی ئەوەی لە بایدن کرد کە پابەندی هیچ یەک لەو بەڵینانە نابێت کە لەگەڵ واشنتن لەبارەیەوە رێک کەوتوون.
ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ژوورێكی هاوبه‌شیان بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران دامه‌زراندووه كه به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كردوویانه، ئه‌مه‌ریكا بۆی نییه به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی ئیسرائیل رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بكات، یان هیچ سزایه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت، له به‌رانبه‌ریشدا ئیسرائیل به‌بێ ره‌زامه‌ندی واشنتن بۆی نییه هیچ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی ئێران ئه‌نجام بدات.
له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، واشنتن رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێشێل كرد و سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی دابوو هیچ ئیمتیازێك به ئێران نه‌دات، له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتندا پێشنیازی ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی تارانی دا بۆ ئه‌وه‌ی ئێران پابه‌ندی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015 بێت.
رۆیتەرز رۆژێک دوای کۆبوونەوەی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ئورشەلیم خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ ئه‌وه‌ی له رێی بۆمبی دایك كه زه‌به‌لاحترین بۆمبی دنیایه، هێرش بكاته سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، ئەو ئاژانسە لێدوانی بەرپرسێکی باڵای سەپای ئیسڕائیلی بە نیگەرانییەکانی ئورشەلیم لە بەرانبەر سیاسەتەکانی بایدن لێکدایەوە.
ئیسرائیل دەیەوێ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ تارانئەنجام بدات و تێیدا ئێران له چالاكییه مووشه‌كییه‌كانی بوه‌ستێنێت، هاوکات گره‌نتی ئه‌وه بدات كه چیتر تاران ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه نه‌كات و پشتیوانیكردن له گرووپه تیرۆریستییه‌كانی لبنان، عێراق، سووریا و ئوردن ده‌وه‌ستێنێت، به‌ڵام ئێران ئاماده نییه له‌باره‌ی هیچ یه‌ك له‌و خاڵانه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دانوستان بكات.