هانی موجتەهیدی خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، نوێترین بەرهەمی بەناوی "تەنیایی" له یوتیوب بڵاو كردەوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 11ى نیسان، سەید محەمەد ده‌رهێنه‌رى كلیپى "تەنیایی"ى هانی موجتەهیدی خانمە گۆرانیبێژ، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هانى دواى ماوەیەكی زۆر لە دووركەوتنەوەی لە كاری هونەری به به‌رهه‌مى (ته‌نیایى) گه‌ڕایه‌وه و له یوتیوب بڵاوى كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، "گۆرانییەكە به بە ڤێرژنی لایڤ گوتراوه، تێكسته‌كه‌ی ئەحمەد محەمەد نوسیوویه‌تى، كاری میكس و ماستەرینگی لەلایەن كۆنستانتن كارستنس بۆ كراوە، من ده‌رهێنانم بۆ كلیپه‌كه كردووه، گیتار له‌لایه‌ن میوزسیان ڤیكتۆر ماكسیمۆڤهوه ژه‌نراوه".
شایه‌نى باسه دوا به‌رهه‌مى هانی موجتەهیدی خانمە گۆرانیبێژ له یوتیوب به‌ناوى "سكاڵا" و "شه‌و"، كۆتاییه‌كانى ساڵى 2019 بڵاو كراونه‌ته‌وه.
هانی له شاری سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه و هه‌ر له‌و شاره‌یش گه‌وره بووه. هانی له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه شیعر و په‌خشانی نووسیوه و ده‌ستی وێنه‌كێشانی هه‌بووه و ڕۆڵی له شانۆگه‌ری گێڕاوه، له ساڵی 2000ه‌وه ده‌ستی به گۆرانی كردووه. به‌شداری چه‌ندان فێستیڤاڵی جیهانی كردووه. هه‌روه‌ها چه‌ندان كۆنسێرتی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌نجام داوه. یه‌كه‌م ئه‌لبوومی له ساڵی 2009 بڵاو كرده‌وه به ناوی "ساندرێلا"، به ستایلی ئه‌لته‌رناتیڤ كار ده‌كات.