هاوشێوه‌ی زۆرێك له‌و كۆمپانیا و سێكته‌رانه‌ی تر كه له لایه‌ن كوڕه‌كانی شێخ جه‌نگییه‌وه داگیركراوه یان ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه، به‌شێكی زۆر له كۆمپانیاكانی دابینكردنی پاسه‌وانیش له‌لایه‌ن پۆڵادی برای لاهوور له سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له سنووری سلێمانی زیاتر له 20 كۆمپانیای دابینكردنی پاسه‌وان "سكیوریتی" هه‌ن و له ماوه‌ی ڕابردوویشدا پۆڵاد جه‌نگی برای لاهوور جه‌نگی، پێنج كۆمپانیای تری ئه‌و بواره‌ی دامه‌زراندووه و ئێسته خاوه‌ندارییه‌تی زۆربه‌ی كۆمپانیاكان ده‌كات.
داهاتی كۆمپانیاكانی پاسه‌وانی تایبه‌ت ساڵانه سه‌تان ملیۆن دۆلاره
ئێسته به‌هۆی كۆمپانیاكانی پۆڵاده‌وه كار بۆ كۆمپانیاكانی تر نه‌ماوه و زۆربه‌ی ئه‌و پاسه‌وانه تایبه‌تانه‌ی له باڕ و رێستۆرانت و یانه‌كانی شه‌وانه داده‌نرێن سه‌ر به پۆڵاد جه‌نگین.
"وشه" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه زانیویه‌تی، هه‌رچه‌نده مۆڵه‌تی ئه‌و كۆمپانیایانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌درێ، به‌ڵام له كابینه‌ی پێشوو ئه‌وكاته‌ی جه‌لال شێخ كه‌ریم بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو كه ئێسته خانه‌نشین بووه كاری ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی بۆ كوڕانی شێخ جه‌نگی كردووه، چونكه جه‌لال شێخ كه‌ریم خۆیشی خاوه‌نی چه‌ندان كۆمپانیا و كاری بازرگانییه له سنووری سلێمانی و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و ماڵه هه‌یه.
داهاتی كۆمپانیاكانی پاسه‌وانی تایبه‌ت ساڵانه سه‌تان ملیۆن دۆلاره و ئه‌و داهاته‌یش ده‌چێته گیرفانی به‌رپرسانی یه‌كێتی و كوڕانی شێخ جه‌نگی.
پاسه‌وانێكی تایبه‌ت له‌به‌رده‌م باڕێك به 400 هه‌زار دینار هه‌شت سه‌عات ده‌وام ده‌كات، له‌كاتێكدا زۆبه‌یان له‌و جۆره نین و ئه‌وانه‌ن كه به‌مه‌به‌ستی سیخوڕی یان حزبایه‌تی دانراون.
ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌زیفه‌یه به ده‌ستی كه‌سێكی تربوایه یان هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و كۆمپانیایه داده‌مه‌زرێن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ڕێك‌وپێك بوایه ئه‌وه رێژه‌ی بێكاری له سلێمانی به‌وشێوه‌یه‌ی ئێسته به‌رز نه‌ده‌بوو، لانی كه‌م له هه‌ر كۆمپانیایه‌كدا 200 گه‌نجی ئه‌و شاره داده‌مه‌زران.
هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ڕێكخسته‌وه‌ی كاری كۆمپانیاكانی سكیوریتییه، به‌ڵام هێشتا وه‌زاره‌تی ناوخۆ پڕۆژه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كردووه و له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێ.
نزار غه‌فار ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده كردووه و ده‌یه‌وێ كاری ئه‌و كۆمپانیایانه ڕێك بخاته‌وه كه پاسه‌وان دابین ده‌كه‌ن.
پڕۆژه‌كه له وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئێسته پڕۆژه‌كه له وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه و دواتر ده‌نێردرێته په‌رله‌مان.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی پاسه‌وانی تایبه‌ت له سلێمانی له‌ژێر چنگی حزبدان، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی، بێگومان ئه‌و كاره رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وێ، بۆیه وه‌زاره‌تی ناوخۆیش ئێسته سه‌رقاڵی ڕێكخستنه‌وه‌یه‌تی.
لای خۆیه‌وه زیاد كاكه ره‌زا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، كۆمپانیاكانی دابیكردنی پاسه‌وانی تایبه‌ت له سلێمانی زیاتر بۆ شوێنه گشتییه‌كان به‌كارده‌هێنرین به‌ناوی پاراستنی ئه‌منی و ئاسایشیی ئه‌و شوێنه، به‌ڵام له راستیدا جگه له كۆمه‌ڵێك كه‌سی ده‌ستڕۆیشتوو هیچ كه‌س ناتوانێ كۆمپانیای پاسه‌وانی تایبه‌ت دابنێت.
به گوێره‌ی قسه‌ی زیاد كاكه ڕه‌زا، ئه‌و كۆمپانیایانه پاره‌یه‌كی زۆریان ده‌ست ده‌كه‌وێ له‌و شوێنانه‌ی كه داده‌نرێن بۆ پاراستن و هه‌موو كارئاسانیه‌كیشیان له فه‌رمانگه‌كانی ئاسایش له سلێمانی بۆ كراوه.
ئه‌و پێی وایه كه قۆرخكردنی ئه‌و كاره و كۆمپانیا سكیورتییه‌كان كارێكی باش نییه، "ناكرێ هه‌ر كارێك كه هه‌بوو كه‌سانێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن و چیتر رێگه نه‌درێت كه‌سی ئاسایی ئه‌و كارانه بكه‌ن".
دوای ئه‌وه بووه هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، لاهوور جه‌نگی به ته‌واوی ده‌ستی براكانی واڵا كرد له داگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ندان سكێته‌ری سنووری سلێمانی.
لاهوور جه‌نگی كه ئێسته‌یش وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی دژه تیرۆر مامه‌ڵه ده‌كات پێی وایه كه به‌رژه‌وه‌ندی خێزانه‌كه‌ی له پێش هه‌مووانه‌وه‌یه و بۆیه ئه‌گه‌ر دۆخی سلێمانی به‌وشێوه‌یه‌ی ئێسته به‌رده‌وام بێ، ئه‌وه له چه‌ند ساڵی داهاتوو نه هه‌لی كار له‌و شاره و نه لایه‌نی ته‌ناهیش پارێزراو ده‌بێت.