ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌وانی له ئیمارات، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه ئه‌حمه‌د ئیبراهیمیان ده‌ستگیر كرد، دواتر ئازادیان كرد.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات له دوای گه‌یشتنی شاندی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه به فڕۆكه‌خانه‌ی شاریقه له ئیمارات، كه به فڕۆكه‌یه‌تی تایبه‌تی و سه‌ربازی، سه‌ر به هێزی ئاسمانی عێراق گه‌شته‌كه‌یان ئه‌نجام دابوو، یاریزانه‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم كێشه له ڤیزاكه‌یدا هه‌بووه، دوای چه‌ند سه‌عاتێكیش به‌بێ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك ئازادیان كردووه.
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، كه له یانه‌ی هه‌ولێریش یاریی كردووه، پێشتر ده‌یان جار له‌گه‌ڵ شانده‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و هه‌روه‌ها به سه‌ردانی تایبه‌تییش، سه‌ردانی ئیماراتی كردووه، بۆیه ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی جێگه‌ی پرسیار بووه.
هاوكات یاریزانه‌كه ئه‌مڕۆ پێوه‌ندیی به مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی كرده‌وه.
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم له ڤیدیۆیه‌كیشدا له په‌یجه‌كه‌ی خۆی له فه‌یسبووك، ده‌ڵێت ده‌ستگیر نه‌كراوم، به‌ڵام كێشه‌یه‌كم هه‌بوو له فڕۆكه‌خانه هه‌بووه.
یانه‌ی جه‌وییه له شاری شاریقه‌ی ئیماراتی یارییه‌كانی خۆی له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا ئه‌نجام ده‌دات، كه یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه له‌و شاره‌دا دێنه ئه‌نجامدان.