بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراق رای گه‌یاند، یاسای بودجه گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و به‌پێی به‌رز و نزمی نرخی نه‌وت به‌غدا بودجه ره‌وانه‌ی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی نیسان، د.فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، بودجه‌ی عێراق له‌مانگی یه‌كه‌وه حیساب ده‌كرێ و پێویسته حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بێت.
روونیشی كرده‌وه كه هه‌موو كاره‌كانی بودجه ته‌واو كراوه و له‌م مانگه‌وه به‌غدا به‌شه بودجه‌ی كوردستان به‌پێی نرخی نه‌وت ڕه‌وانه ده‌كات و هه‌موو مانگێك پشكه‌كه جێگیر نابێت و له‌گه‌ڵ نه‌وت به‌رز و نزمی ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌غدا پاره‌ی مانگه‌كانی ڕابردوو ڕه‌وانه نه‌كردووه، ئه‌و بریكاره‌ی پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی گوتی، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وه لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت و به‌غدا ته‌واوی ئه‌و پاره‌یه ره‌وان بكات و هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پێشتر ڕای گه‌یاندبوو پێویسته به‌غدا پابه‌ندی بودجه بێت و ته‌واوی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دابین بكات.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم