لیژنه‌ی ناوبژیوانانی ئیسپانیا پاڵپشتیی خۆیان بۆ بڕیاره‌كه‌ی جێل مانزانۆی ناوبژیوانی یاریی كلاسیكۆی ئه‌مجاره ده‌ربڕی، كه لێدانی سزای بۆ بارسێلۆنا هه‌ژمار نه‌كرد.
یاریی كلاسيكؤ شه‌مووی رابردوو له گه‌ڕی 30ی لالیطادا كرا، تێیدا ریال مه‌درید به 2-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆمار كرد.
له یارییه‌كه و له خوله‌كی 84دا حاڵه‌تێك هه‌بوو، كه مێندیی به‌رگریكاری ریال مه‌درید، برایتوایتی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا له نێو هێڵی سزا، به‌ڵام له نزیك هێڵی ئاوت راده‌كێشێت، كه یاریزانانی بارسا داوای لێدانی سزایان كرد، به‌ڵام ناوبژیوان هه‌ژماری نه‌كرد.
ئه‌م بابه‌ته مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و هه‌ریه‌كه له كۆیمانی راهێنه‌ر و پیكێی به‌رگریكاری بارسا به‌گژ ناوبژیواندا چوون و قسةشيان لة بارةي بابةتةكة كرد، تا ئێسته‌ش كاردانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وامه.
رادیۆی كادینا سێری ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، لیژنه‌ی ناوبژیوانانی ئیسپانیا پاڵپشتیی بڕیاره‌كه‌ی ناوبژیوان مانزانۆ ده‌كه‌ن، كه په‌ناڵتی نه‌ژماردووه.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی تریش، كه جه‌مال شه‌ریف ناوبژیوانی پێشووی نێوده‌وڵه‌تی و شرۆڤه‌كاری كه‌ناڵی بی ئین سپۆرتس، بڵاوی كردووه‌ته‌وه و قسه‌ی له‌سه‌ر كردووه، ئه‌و جۆره راكێشانه‌ی مێندی بۆ برایتوایت كردوویه‌تی، به‌و شێوه‌یه به‌هێز نه‌بووه تا یاریزانه‌كه هاوسه‌نگی له ده‌ست بدات، بۆیه ناوبژیوانه‌كه‌ش په‌ناڵتی هه‌ژمار نه‌كردووه.
ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه له هه‌ردوو یاریی كلاسیكۆدا بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر بارسێلۆنادا تۆمار كرد.