تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ئاشتی.... فۆتۆ.. هوشیار
تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ئاشتی، نازناوی خولی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه‌ی له ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020-2021 له شاری سلێمانی له نێوان هه‌ردوو تیپی یانه‌ی ئاشتی و یانه‌ی برایه‌تی ئه‌نجام درا.
یارییه‌كه له یاریگه‌ی ئاشتی كرا و تێیدا هه‌ردوو تیپ له كاتی ئاسایی‌دا به ئه‌نجامی 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون، دواتر به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه، یانه‌ی ئاشتی یارییه‌كه‌ی به 4-3 گۆڵ برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.