به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌باره‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی عێراق و زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانه‌وه، هۆشداری ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی نیسان، ڕیاز حه‌لفی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دۆخی ته‌ندروستی له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق زۆر خراپه، ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوویان له نه‌خۆشخانه‌كان كردووه، به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كانیش پڕ بوونه و شوێنی وه‌رگرتنی نه‌خۆشی تریان نه‌ماوه، بۆیه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین هاوكار و یارمه‌تیده‌رمان بن تا بتوانین به‌ره‌نگاری ئه‌و ڤایرۆسه ببینه‌وه.
ئاماژه‌ی كرد، "داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن و دوور بكه‌ونه‌وه له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان، تا بتوانن ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌م بكه‌نه‌وه."
له‌باره‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق گوتی، "تا ئه‌مڕۆ به ڕێژه‌ی 6% له ته‌واوی عێراق ڤاكسینی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كار هاتووه، له‌ڕێی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیشه‌وه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، پێویستیشه هاووڵاتییان په‌له بكه‌ن له وه‌رگرتنی ڤاكسین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری گشتی دروست ببێت".
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، تا ئه‌مڕۆ 932 هه‌زار و 899 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون، 820 هه‌زار و 532 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، 14 هه‌زار و 757 كه‌سیش مردوون، هه‌روه‌ها كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسین گه‌یشتووه‌ته 152 هه‌زار و 962 ژه‌م.