له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان به بینینی مانگ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بینینی مانگی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی وڵاتانه‌وه دیاری ده‌كرێت، هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ی دوێنێ مانگیان نه‌بینیبوو، ده‌ڵێن یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان دوای سێشه‌مه.
عومان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ڕۆژی سێشه‌می به یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی
ڕه‌مه‌زان دیاری نه‌كرد، وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی وڵاته‌كه بڵاوی كرده‌وه، هێشتا مانگیان به‌جوانی لێ دیار نییه، بۆیه یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌مڕۆ نییه و ده‌كه‌وێته ڕۆژانی دواتر، ئه‌وكاته دیاری ده‌كه‌ن كه مانگ ده‌بینن.
جگه له‌و وڵاته، وڵاتانی هیندستان، برونی، نیپاڵ و ئێران له‌به‌رئه‌وه‌ی دره‌نگ مانگیان بینیوه، ڕۆژی چوارشه‌میان وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان دیاری كردووه.
ئه‌گه‌رچی به‌هۆی جیاوازیی بیروباوه‌ڕی ئاینی سوننه و شیعه له ئێران و عێراق، دوو ڕۆژی جیاواز بۆ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌ڵده‌بژێرن، سوننییه‌كانی عێراق سێشه‌میان وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان دیاری كردووه، شیعه‌كانیش به‌پێی بڕیاری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، سبه‌ی چوارشه‌م ڕۆژووی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌گرن.
له ئێرانیش شیعه‌كان سبه‌ی به یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان داده‌نێن، جگه له‌وانه‌ش ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی شیعه له لبنان، ڕۆژی چوارشه‌میان وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان دیاری كردووه.