له قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی له ویلایه‌تی تینیسی له ئه‌مه‌ریكا، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه ده‌كرێ و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك ده‌كوژرێ و پۆلیسێك و چه‌ند كه‌سێكی تریش بریندار ده‌بن. له‌و رووداوه‌دا ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یش ده‌گیرێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی نیسان هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه كه دوێنێ له قوتابخانه‌ی ئۆستن ئێستی ناوه‌ندی له شاری نۆكسڤێڵ، كه‌سێك به چه‌كی ده‌مانچه ته‌قه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون، یه‌كێك له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، گیانی له ده‌ست داوه. هاوكات پۆلیسێكیش برینداره و دۆخی باش نییه.
پۆلیسی شاری نۆكسڤێڵ له‌ڕێی تویته‌ره‌وه رای گه‌یاندووه، ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه كه‌سێكی چه‌كدار له‌ناو قوتابخانه‌كه بینراوه. كاتێك پۆلیس ده‌گاته قوتابخانه‌كه و له چه‌كداره‌كه نزیك ده‌بنه‌وه، ته‌قه‌یان لێ ده‌كات و پۆلیسێك و چه‌ند كه‌سێكیش بریندار ده‌بن، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه، یه‌ك له برینداره‌كان گیانی له ده‌ست دا.
پۆلیس زیاتر روونی كرده‌وه كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان گرتووه و ئێسته لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
بۆب تۆماس كه سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌كانی كه‌رتی نۆكسه كه رووداوه‌كه‌ی لێ ئه‌نجام دراوه، گوتوویه‌تی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌دا سه‌رجه‌م قوتابییه‌كانیان بۆ ماڵه‌وه ناردووه‌ته‌وه نه‌ك رووداوی تریشی به‌دواوه بێت.
له ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێك رووداوی ته‌قه‌كردن له قوتابخانه‌كاندا رووی داوه، له 1999یشدا له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی كۆڵۆمبین له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه، 12 مامۆستا و قوتابی كوژران و ده‌یانی تریش بریندار بوون.
روودانی ئه‌م رووداوه‌یش دوای ئه‌وه دێ كه چه‌ند رۆژێك به‌رله ئێسته، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندبوو، چه‌ندان پێشنیاز خراونه‌ته‌ڕوو كه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كی بێ مۆڵه‌ت بگرن كه زۆرجار له ئه‌مه‌ریكا به‌هۆیانه‌وه، رووداوی ناجۆر و كاره‌ساتاوی دروست ده‌بێت.