ناوەندی گاڤ بۆ بەرھەمھێنانی كاری تەلەڤزیۆنی و سینەمایی كوردی، بە سپۆنسەری دەزگای سەتەلایتی كوردستان، لە سەرەتای ساڵی نوێوە سەرقاڵی بەرھەمھێنانی زنجیرە درامایەكی تەلەڤزیۆنین بەناوی "چیرۆكەكانی گەڕەكی ئێمە"، لە مانگی رەمەزان دەست بە پەخشی ئەم زنجیرە درامایە دەكرێت.
ئەو زنجیرە درامایە لە 15 حەڵقە پێك دێت و ھەر حەڵقەیەك بەسەرھات و چیرۆكێكی سەربەخۆیە و پێوەست نییە بە حەڵقەكانی ترەوە.
دراماكە لە لایەن بەرھەم عەلی نووسەری ناسراو و عەزیز نەسین نووسەری جیھانی ئامادە كراوە
دراماكە لە لایەن بەرھەم عەلی نووسەری ناسراو و عەزیز نەسین نووسەری جیھانی ئامادە كراوە، لوقمان غەریب كاری ئامادەكردن و سیناریۆ و دەرھێنانی بۆ كردووە.
لوقمان غەریب دەرهێنەر بۆ "وشە" باس لەم درامایە دەكات و دەڵێت، ئەم بەرھەمە بە بەشداریی ژمارەیەكی دیار لە ھونەرمەندانی ناسراوی كوردستان، لە شاری سلێمانی و دەوروبەری دیمەنەكانی تۆمار كراون، كە بریتین لە ھونەرمەندان عەبدولی حەمەجوان، ئەیام ئەكرەم، ئەحمەد ڕەئووف، ڕێزان فەرەج، عەبدوڵای خەیات، شاناز محەمەد، شێرزاد پۆلیس، كەمال چالاك، بەھادین ھەڵەبجەیی، دێرین محەمەد، تەھا داراغایی، عەتا حەمەساڵح، سالار ماھیر، ئەكرەم حەمەگوڵە، ھیوا ڕەئووف، ئاواز ڕەحیم و برووسك بەھادین.
هاوكات كۆمەڵێك ئەكتەری لاوی بەھرەمەندی وەك ڕێدیار ئاوات، ئەمانی مەحموود، نیاز شەریف، ترێ شەریف و یاسین عومەر لە دراماكەدا رۆڵیان هەیە.
كامیل فەخرەدین پێداچوونەوەی تێكستی كردووە، بەهمەن مەجید بەشی كامێرای پێ سپێراوە و بەھمەن مەجیدیش وەك یاریدەدەری دەرھێنەر رۆڵی بینیوە.
چیرۆكەكانی ئەم درامایە باسی چەندان بەسەرھاتی راستەقینە و ڕۆژانەی خەڵك دەكات، بڕیارە شەوانە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە كەناڵی كوردستان تیڤی لە سەعات 9:00ی ئێوارە پەخش بكرێت.
هەولێر/پەریهان عومەر