له گه‌شتێكیدا بۆ دوبه‌ی، كیم كارداشیان "36 ساڵ"، خانمه نمایشكاری جلوبه‌رگ و پێشكه‌شكاری به‌ناوبانگی جیهانی، چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه كه تیایاندا ده‌رده‌كه‌وێت چۆن له‌و گه‌شته‌یدا چێژی له بینینی دیمه‌نه جیاوازه‌كان بینیوه و له‌گه‌ڵ "باز"ی تایبه‌تیدا وێنه‌ی گرتووه.
ئه‌م گه‌شته‌ی كارداشیان هه‌مووی هه‌ر خۆشی نه‌بوو، به‌ڵكوو تووشی ڕووداوێكی نه‌خوازراو بوو، وه‌كو خۆی باسی ده‌كات: "شه‌وێكیان له یه‌كێك له ڤێلاكاندا له‌كاتی حه‌وانه‌وه‌مدا، گوێم له ده‌نگێك بوو، به‌په‌له هاواری بۆدیگارده‌كانم كرد، به‌ڵام بێ سوود بوو، من تازه له‌گه‌رماو هاتبوومه ده‌ره‌وه و به ڕۆبێكه‌وه له ژووری نووستنه‌كه‌مدا بووم، كاتێك زانیم كه‌سێك هاته ژووره‌وه و به ده‌مانچه‌یه‌كه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كردم، منیش ناچار ئه‌و ئه‌نگوستیله گرانبه‌هایه‌م كه نرخه‌كه‌ی 'چوار ملیۆن دۆلاره'، له‌سه‌ر مێزی ته‌نیشت سیسه‌مه‌كه‌م بوو، پێم دا و گوتم كه وازم لێ بێنێت"
كارداشیان ئه‌وه‌ش ده‌گێڕێته‌وه: "ئه‌و پیاوه به تیپێك منی به‌سته‌وه و فڕێیدامه سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌م، من زۆر ده‌ترسام و هیچیشم پێ نه‌ده‌كرا، دواتر كه هه‌ندێك پاره‌ی ده‌ست كه‌وت و دزی، به ڕاكردن ڤێلاكه‌ی جێ هێشت".
ئه‌و شه‌وه بۆ كارداشیان زۆر به خراپی تێپه‌ڕبوو و خۆشی گه‌شته‌كه‌ی لێ بووه ناخۆشی و ناچار زوو بگه‌ڕێته‌وه، چونكه زۆر شڵه‌ژابوو و ترسابوو له‌وه‌ی كه ڕوویدا، پۆلیسی دوبه‌ی به دوای كه‌سه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن و بڕیاره كه‌لوپه‌ل و پاره‌كه‌ی كارداشیان به زووترین كات بگه‌ڕێندرێته‌وه.