له‌دوای رێككه‌وتنی شنگال له نێوان ھه‌رێم و به‌غدا، تا ئێسته چه‌ندان شاندی حكوومه‌تی عێراق له بواری سه‌ربازی سه‌ردانی شنگالیان بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه كردووه، فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال ده‌ڵێ، په‌كه‌كه وای لێ ھاتووه به ھێز نه‌بێت، شنگال چۆڵ ناكات.
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ھاتنی ئه‌و ھه‌موو شانده بۆ شنگال، تا ئێسته ھیچ كاریگه‌ریی نه‌بووه، په‌كه‌كه وا خۆی پێشان ده‌دات كه به‌شێكه له خه‌ڵكی شنگال و به‌رده‌وام ژن و منداڵیان به‌كار ده‌ھێنن، به‌ڵام خه‌ڵكی شنگال دژی ئه‌وانن و ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێ كه له خشته‌یان بردوون، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پشتگیریی ئه‌وانی بكردایه، ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه.
به‌پێی قسه‌ی شه‌شۆ، په‌كه‌كه وای لێ ھاتووه به گفتوگۆ ئاماده نین له شنگال ده‌ربچن، بۆیه به ھێز نه‌بێت په‌كه‌كه له شنگال ده‌مێنێته‌وه و دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌رناچن.
ره‌فعه‌ت سمۆ جێگری پارێزگاری مووسڵ، له‌باره‌ی ئه‌و پرسه "وشه"ی ئاگادار كرده‌وه، په‌كه‌كه تا ئێسته له شنگال ماوه‌ته‌وه و ئاماده نییه ده‌ربچێت.
هه‌روه‌ها ڕای گه‌یاند، دۆخی شنگال زۆر خراپه، به‌تایبه‌ت به‌ھۆی ئه‌و ھه‌موو ھێزه، بۆیه تا په‌كه‌كه له شنگال بێت، دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌ناهی بۆ شنگال ناگه‌ڕێته‌وه.
یه‌كێك له ھۆكاره‌كانی ده‌رنه‌چوونی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه، فه‌رمانده‌ی ھێزه چه‌كداره‌كانی مووسڵ سسته و ده‌یه‌وێ به گفتوگۆ ده‌ربچن، ئه‌وانیش زمانی گفتوگۆ نازانن، جێگری پارێزگاری مووسڵ گوتی: ئه‌مه وایكردووه په‌كه‌كه له شنگال زیاتر بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق ڕژد بێت، ده‌توانێ به ھه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت په‌كه‌كه ده‌ربكات.
بڵند ئیبراھیم