ئه‌مڕۆ سێشه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و دوو یاریی ده‌كرێن، له پاریس، بایرن میونشن رووبه‌ڕووی نه‌یمار و هاوڕێیه‌كانی ده‌بنه‌وه.
ئهمڕۆسهعات 22:00 به كاتی هه‌ولێر، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی و بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی له یاریگه‌ی پارك دی پرێنسیس له پاریس ده‌كرێت.
یاریی چوون له نێو میونشن، كه هه‌فته‌ی رابردوو كرا، به بردنه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ كۆتایی هات.
بایرن میونشن به ئامانجی بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه و گه‌یشتن به پێش كۆتایی، رووی له پاریس كردووه، به‌ڵام ئه‌ركه‌كه‌ی زۆر قورسه، به تایبه‌تی تیپه‌كه له چه‌ند یاریزانێكی گرنگی بێ به‌شه، كه ئه‌مانه‌ن "لێڤاندۆڤسكی، سێرج گنابری، تۆلیسۆ، دۆگلاس كۆستا، زولێ و ماركا رۆكا".
به‌شدارینه‌كردنی لێڤاندۆڤسكی و گنابری له یاریی رابردووش‌دا، كه یه‌كه‌میان پێكان و ئه‌ویتر كۆرۆنای هه‌یه، ئه‌ركی بایرنی زه‌حمه‌ت كرد و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد یاریی رابردووش بدۆڕێن، بۆیه ئه‌مڕۆ تیپه‌كه‌ی هانزی فلیك به دوای سوپرایز و ئه‌نجامی دوور له چاوه‌ڕوانییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت، له مێژووی بایرن و تۆپی پێی ئه‌ڵمانیاش، ئه‌نجامی وا دوور نه‌بووه و زۆر جار ئه‌ڵمانه‌كان مه‌حاڵیان كردووه به راستی.
بایرن بۆ گه‌یشتن به پێش كۆتایی، پێویستی به‌وه هه‌یه یارییه‌كه به جیاوازی دوو گۆڵ بباته‌وه.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی پاریس سانجێرمان، كه وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ له یاریی كۆتاییدا به بایرن میونشن دۆڕا، ئه‌مڕۆ نایه‌وێت جارێكی تر "ریسه‌كه‌ی بببَتهوه خووری" و كار بۆ گه‌یشتن به قۆناغی پێش كۆتایی ده‌كات.
پاریس بارودۆخی هه‌ندێك گونجاوتره و هه‌لی بردنه‌وه‌ی زیاتره، هه‌رچه‌نده چه‌ند یاریزانێكی گرنگی یاریی ناكه‌ن، له‌وانه "ماركینیۆس، كۆرزاوا، ئیكاردی" هه‌روه‌ها گومان له به‌شداریكردنی ڤیێراتی و فلۆرێنزی هه‌یه، كه كۆرۆنایان هه‌بوو.
پاریس سانجێرمان جگه له‌م یارییه، خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌یه، ئه‌ویش بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یه، كه له مێژوودا به‌ده‌ستی نه‌هێناوه و چه‌ند ساڵێكه كارگێڕیی پاریس كاری بۆ ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیا قه‌ته‌ڕییه‌كان وه‌به‌رهێنانیان له‌و یانه‌یه‌دا ده‌ست پێ كرد.
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی هه‌ردوو تیپ
ماڵپه‌ڕی "هو سكۆرد"، پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی هه‌ردوو یانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
پاریس سانجێرمان
گۆڵپارێز: ناڤاس
به‌رگری: دیالۆ، كیمپیمپی، پێرێرا، داگبا
ناوه‌ڕاست: گایا، پاریدێس، دراكسله‌ر.
هێرشبردن: نه‌یمار، ئیمباپێ، دی ماریا
بایرن میونشن
گۆڵپارێز: نۆیه‌ر
به‌رگری: پاڤارد، بواتینگ، ئالابا، ده‌یڤز
ناوه‌ڕاست: كیمیچ، مارتینێز، كومان
هێرشبردن: موله‌ر، سانێ، چۆبۆ مۆتینگ.