ئه‌مڕۆ له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا، یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌سه‌ر پۆرتۆدا دووباره بكاته‌وه و به‌بێ كێشه بگاته قۆناغی داهاتوو، هه‌رچه‌نده راهێنه‌ری پۆرتۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له تیپه‌كه‌ی له‌نده‌ن كردووه.
یارییه‌كه له ئیسپانیا و له یاریگه‌ی سانچێز پێزخوان له سێڤییا ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا، كه تیپه‌كانی ئه‌وروپا نه‌چوونه‌ته به‌ریتانیا و تیپه‌كانی به‌ریتانیاش نه‌چوونه‌ته هه‌ندێك وڵاتی تری ئه‌وروپا.
یاریی رابردووش هه‌ر له یاریگه‌ی سێڤییا هه‌فته‌ی رابردوو كرا، كه به سه‌ركه‌وتنی چێڵسیی ئینگلیزی به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ كۆتایی هات، بۆیه ئه‌مڕۆ تیپه‌كه‌ی له‌نده‌ن ئاسووده‌تره و هه‌لی زۆر زیاتره له گه‌یشتن به پێش كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆماس تۆخێل راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی، هۆشداریی دایه یاریزانانی تیپه‌كه‌ی، كه بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه ئاسووده‌بن و بایه‌خ به یارییه‌كه نه‌ده‌ن، به‌ڵكو رای گه‌یاند، ئه‌وان به‌رگری بۆ پاراستنی ئه‌نجامی یاریی رابردوو ناكه‌ن، به‌ڵكو هه‌وڵی بردنه‌وه‌یه‌كی تر ده‌ده‌ن و پلانه‌كانی خۆشیان ناگۆڕن.
له به‌رامبه‌ردا راهێنه‌ری یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالی، سێرجیۆ كۆنسێساو په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بۆ یانه‌ی چێڵسیی نارد و رای گه‌یاند "تیپه‌كه‌ی ئاماده‌یه هه‌موو توانای خۆی پێشكه‌ش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بلیتی گه‌یشتن به پێش كۆتایی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت".
گوتیشی: "زۆر یاده‌وه‌ری ساڵانی رابردوو هه‌یه، كه ده‌كرێت وه‌ك نموونه‌یه‌ك سوودی لێ وه‌ربگرین بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه و بردنه‌وه".
پۆرتۆ بۆ گه‌یشتن به قۆناغی پێشكۆتایی، پێویستی به بردنه‌وه به ئه‌نجامی 3-0 گۆڵ هه‌یه.
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی هه‌ردوو تیپ
پێشبینیی ده‌كرێت پێكهاته‌ی هه‌ردوو تیپ بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌م شێوه‌یه بێت:
چێڵسی:
گۆڵپارێز: مێندی
به‌رگری: چیلوێڵ، رۆدیگێر، زوما، ئیزپیلكوێتا
ناوه‌ڕاست: جه‌یمس، كۆڤاچیچ، جۆرجینیۆ، ماو‌نت
هێرشبردن: زیاش و جیرۆ.
پۆرتۆ:
گۆڵپارێز: مارشسین
به‌رگری: پێپی، مپێمبا، سانۆسی، مانافا
ناوه‌ڕاست: سێرجیۆ ئۆلیڤێرا، ئۆریبی، كۆرۆنا، ئۆتافیۆ
هێرشبردن: مه‌هدی تاریمی، مارێگا.