ئه‌نجوومه‌نی باڵای فتوای یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، له راگه‌یه‌نراوێكدا پاره‌ی زه‌كات و فیدیه و سه‌رفیتره‌ی بۆ ئه‌مساڵ دیاری كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی نیسان، هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی 1442ی کۆچی، ئه‌نجوومه‌نی باڵای فتوای یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، له راگه‌یه‌نراوێكدا ڕێژه‌ی زه‌كات، فیدیه و سه‌رفیتره‌ی بۆ ئه‌مساڵ دیاری كرد، ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ركه‌سێك سێ هه‌زار دینار دیاری كراوه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌وه‌ی فیدیه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر واته به‌ڕۆژوو نابێت له‌م مانگه‌دا جا به‌هه‌ر هۆكارێكی پیری، نه‌خۆشی یان سكپڕی و شیردان بێت، ده‌توانێ فیدیه‌ی بدات كه بۆ هه‌ر رۆژێك سێ هه‌زار دیناره و بۆ هه‌موو مانگی ره‌مه‌زان ده‌كاته 90 هه‌زار دینار.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فتوای یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ڕێژه‌ی زه‌كاتیشی دیاری كردووه، ڕێژه‌كه‌ش له حه‌وت ملیۆن دینار پێكهاتووه، واتا هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی هه‌بێت و ساڵێكی به‌سه‌ردا سووڕابێته‌وه، پێویسته زه‌كاتی لێ بدات.