دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی زۆر، مۆڵه‌تی شۆفێریی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرت، ده‌ركه‌وت مۆڵه‌ته‌كه یاسایی نییه و له هیچ وڵاتێك كاری پێ ناكرێت. له چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و هه‌نگاوه چاره‌سه‌ر كرا.
عه‌مید ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی گشتی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "بۆ یه‌كه‌مجاره له هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان، سیستمی باركۆد و كیو ئاڕ (QR) بۆ مۆڵه‌تی شۆفێریی نێوده‌وڵه‌تی زیاد ده‌كرێ كه پشتیوانی له نۆ زمانی تریش ده‌كات، هه‌روه‌ها زمانی كوردیش زیاد كراوه، جگه له‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه ستیكهرێكیشی پێوه‌یه كه به لێكردنه‌وه‌ی ستیكه‌ره‌كه، مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هاتوچۆی گشتی هه‌رێمی كوردستان گوتی، "ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی ئه‌و چاكسازییانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه، بۆ ڕێگریكردن له‌و مۆڵه‌ته ساختانه‌ی به‌ناوی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه بانگه‌شه‌ی ده‌رهێنانی بۆ ده‌كرێت".
مۆڵه‌تی شۆفێریی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له ساڵی 1949 ڕازی بووبوون به رێككه‌وتننامه‌ی یاساكانی هاتوچۆ، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا و ڕێساكانی هاتوچۆ له كانوونی دووه‌می ساڵی 1968 له ڤیه‌ننا، كاری پێ ده‌كرێت. هه‌ڵگرانی ئه‌م مۆڵه‌ته بۆیان هه‌یه له گشت وڵاته ئه‌ندامه‌كان به‌و مۆڵه‌ته ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن.
ماوه‌یه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندان كۆمپانیا بانگه‌شه بۆ ده‌ركردنی مۆڵه‌تی شۆفێریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن به‌نرخێكی زۆر هه‌رزان، به‌ڵام ئه‌و مۆڵه‌ته له هیچ وڵاتێك كاری پێ ناكرێت و ده‌ركه‌وتووه ته‌نیا ساخته‌كارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، له زۆربه‌ی وڵاتان بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌م كاره كراوه و پاره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان وه‌رگیراوه.