به‌رپرسێكی ته‌ناهی له پارێزگای بابل رای گه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ هێزێكی تایبه‌ت له به‌غداوه هاتبوون، پارێزگاری بابلیان گرتووه، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ كه هۆی گرتنه‌كه‌ی گه‌نده‌ڵییه.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی نیسان هه‌واڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی به‌غدا، به‌تایبه‌تی بۆ گرتنی حه‌سه‌ن مه‌ندیل سریاوی هاتبوون و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه‌ته به‌غدا.
سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و هێزه‌ی هاتبوون، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ندان شوێن كه پارێزگاری بابل بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌چێت. زۆرترین گومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌یه كه گرتنی سریاوی هۆیه‌كه‌ی گه‌نده‌ڵییه. بۆیه له به‌غدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له رۆژی 24ی مانگی رابردوو "ئادار"، هێزێكی ته‌ناهی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی چه‌ندان كه‌س له خزمانی پارێزگاری بابل و چه‌ندان به‌رپرسی تر و ژماره‌یه‌كیان لێ گرتبوو. قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ كه گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له دابه‌شكردنی زه‌وی له‌و پارێزگایه كراوه.