به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پارتی وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی و حزبی خاوه‌ن هه‌ڵوێست، چه‌ندان جاره هه‌وڵی یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌كان و كۆتاهێنان به‌و دۆخه‌ی ناوخۆ ده‌دات، به‌ڵام یه‌كێتی له شێوه مامه‌ڵه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی نیسان، محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی و حزبێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و كردار، چه‌ندان جاره هه‌نگاو بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوخۆ و یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌كان ده‌نێت تا ئه‌و ساردی و ناكۆكییه‌ی كه هه‌یه، كۆتایی پێ بێت و ناوماڵی خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه.
پارتی پێشتریش هه‌وڵی داوه كۆبوونه‌وه بكرێت و له‌سه‌ر داوای مه‌كته‌بی سیاسی داوای گفتوگۆی له یه‌كێتی كردووه. به‌گوته‌ی محه‌مه‌د خورشید، یه‌كێتی ئاماده‌ی گفتوگۆ نه‌بووه و هه‌ر جاره‌ی بیانوویه‌كیان هێناوه‌ته‌وه.
پێشتر شاندی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی كرد، هه‌فته‌ی پێشتریش سه‌رۆكی هه‌رێم كه جێگری سه‌رۆكی پارتییه، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له پێناو یه‌كڕیزی كرد، له رابردووش جارێكی تر سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆ بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵی پارتی بۆ ئاساییكردنه‌وه و كۆتاهێنان به‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی ناوخۆ دێته ژمار.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی باسی له‌وه‌ش كرد، یه‌كێتی به‌رده‌وامه له جۆره مامه‌ڵه‌ی خۆی و بۆڵه‌بۆڵ، هه‌میشه وا خۆی پێشان ده‌دا كه سته‌ملێكراوه، له هه‌ولێر داوای پۆست له پارتی ده‌كات، كه‌چی له سلێمانی ئاماده نییه یه‌ك پۆست بداته پارتی، یه‌كێتی به‌م جۆره مامه‌ڵه ده‌كات، "به‌شی خۆم بۆ خۆم، به‌شی تۆیش ده‌خۆم".
ئه‌وه‌شی گوت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، جارێكی تر له‌سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی زه‌وی، كۆمه‌ڵێك له‌ناو یه‌كێتی هێرشیان كرده‌وه سه‌ر حكوومه‌ت، هه‌میشه‌ش كۆمه‌ڵێك له‌ناو یه‌كێتی له كاتی هه‌وڵدان بۆ باشبوونی دۆخه‌كه، ده‌ست به قسه و هێرش ده‌كه‌نه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی