باندی مه‌ترسیدار و جۆراوجۆر له سنووری گه‌رمیان دروست بوون، ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌راسان بكه‌ن. بانده‌كان به‌شێكیان له‌لایه‌ن ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه نه‌گیراون و ته‌نانه‌ت كارئاسانیشیان بۆ ده‌كرێ.
بانده‌كان له‌و جۆرانه‌ن كه ده‌مامكی ره‌ش و ماتۆڕسكێلیان پێیه، په‌لاماری هه‌موو كه‌سێك ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له‌ماوه‌ی ڕابردوو جانتا و كه‌لوپه‌لی گرانبه‌های ژنانیان له‌ناو بازاڕ ڕفاندووه.
ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكی ئه‌و سنووره هه‌راسان بكه‌ن
له دوایین ڕووداو كه له‌و سنووره به‌هۆی ئه‌و باندانه‌وه ڕووی داوه، له كارمه‌ندێكی هاتوچۆ درا كه له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و كارمه‌ندی هاتوچۆیه خراپه.
"وشه" به‌دواداچوونی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردووه و ده‌ركه‌وتووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی له‌و باندانه‌دا كار ده‌كه‌ن، به‌هۆی بێ كارییهوهیه، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكی ئه‌و سنووره هه‌راسان بكه‌ن. سه‌رباری هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی ده‌یكه‌ن، به‌ڵام ناگیرێن ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سوكاریان له‌ناو ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان ده‌وام ده‌كه‌ن یان هه‌ر خۆیان وا ده‌كه‌ن نه‌گیرێن.
هه‌ڵكه‌وت فازڵ كارمه‌ندی هاتوچۆ نموونه‌ی قوربانییه‌كانی ده‌ستی ئه‌و باندانه‌یه و بۆ "وشه" گوتی، له‌كاتی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی دوو ماتۆڕسكێلی بێ سه‌ره‌تا و گواستنه‌وه‌یان بۆ گه‌راج له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه، هێرش كرایه سه‌رم و به سه‌ختی بریندار كرام.
دووپاتی كرده‌وه كه سكاڵای تۆمار كردووه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و تۆمه‌تبارانه نه‌گیراون و پێشی وایه ڕووداوی له‌و جۆره له سنووره‌كه‌دا زۆره.
له به‌رانبه‌ر نه‌گرتنی ئه‌ندامانی ئه‌و باندانه و زۆربوونی تاوانه‌كان، موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به دواداچوون له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و ڕووداوانه ده‌كه‌ن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌ر له هه‌فته‌یه‌كیش دوو ماتۆڕسوار له‌ناو كه‌لار له خاڵێكی پۆلیس نه‌وه‌ستان و ته‌قه‌یان لێ كرا.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی