دزه‌كانی به‌ریتانیا گه‌وره‌ترین كه‌روێشكی دنیایان له‌ناو كولانه‌كه‌ی دزیوه. خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ڵێ ئاماده‌یه هه‌زار پاوه‌ند بداته ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌روێشكه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی نیسان هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گه‌وره‌ترین كه‌روێشكی دنیا، له شاری ستۆلتۆن له كه‌رتی ورسته‌رشایری به‌ریتانیا دزراوه. خاوه‌نه‌كه‌ی كه ناوی ئانیت ئێدواردزه و ژنێكی به‌ریتانییه، به دزینی كه‌روێشكه‌كه‌ی زۆر خه‌مباره و ئاماده‌یه هه‌زار پاوه‌ند بداته ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌روێشكه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
پۆلیسی به‌ریتانیا پێی وایه ئه‌و كه‌روێشه‌كه‌ی كه ناوی "داریوس"ـه و درێژییه‌كه‌ی یه‌ك مه‌تر و 29 سانتیمه‌تر ده‌بێت، له‌ناو كولانه‌كه‌ی له‌ناو باخچه‌ی ماڵی خاوه‌نه‌كه‌ی له رۆژی شه‌مووی رابردوو دزراوه. ئه‌مه به‌پێی رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی.
خاوه‌نی كوروێشه‌كه‌كه گوتوویه‌تی، كه‌روێشه‌كه‌كه‌م له ساڵی 2010 له كتێبی "گینیس" ناوی تۆمار كراوه به گه‌وره‌ترین كه‌روێشكی دنیا.