پسپۆڕێكی بواری گه‌شه‌ی منداڵان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه‌ی پێویسته منداڵ به‌ڕۆژووبێت به‌بێ ده‌ركه‌وتنی هیچ لایه‌نێكی نه‌رێنی له جه‌سته‌یدا، چونكه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا زۆر له دایك و باوكان وا له منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌رۆژوو بن به‌بێ گوێدان به لایه‌نی ته‌ندروستییان.
د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆچوونی زانایان جیاوازه، به‌ڵام به‌گشتی له نێوان '' نۆ تا 13'' ساڵی ده‌كرێ ئه‌و منداڵانه‌ی توانایان هه‌یه و هیچ كێشه‌یان نییه، به‌ڕۆژووبن، به‌ڵام له‌كاتی ڕوودانی هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌بێ ڕاسته‌وخۆ رۆژووه‌كه‌یان بشكێنن.
پێویستە دەکات منداڵ کاتێک گەیشتە تەمەنی پێگەیشتن ئەو کات بەرۆژووبێت
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، له‌ڕووی زانسته‌وه ئه‌گه‌ر منداڵ توانای نه‌بێ یان نه‌خۆشی هه‌بێ یان لاوازبێ و نه‌توانێ ڕۆژوو بگرێ، نابێ به‌هیچ جۆرێك به‌ڕۆژوو بێت، هه‌روه‌ها خوار ته‌مه‌نی نۆ ساڵی ڕۆژوو ئه‌سته‌مه له‌سه‌ر منداڵه‌كه و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر گه‌شه و پێگه‌یشتنی منداڵه‌كه داده‌نێت.
به‌هۆی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، به‌شێك له دایك و باوكان له هه‌رێمی كوردستان به منداڵه‌كانیان ده‌ڵێن به‌ڕۆژووبن، ئه‌مه‌یش حاڵه‌تێكی خراپه بۆ منداڵ و باش نییه، هه‌روه‌ها به‌شێك له دایك و باوكان ده‌ڵێن با ڕابێن له‌سه‌ر رۆژووگرتن كاتێك گه‌وره ده‌بن، به‌ڵام ئه‌م زۆر لێكردنه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر منداڵ ده‌بێت، وا باشتره كه‌ی به ته‌واوی پێگه‌یشتن، ئه‌وكات رۆژوو بگرن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستییان تێك نه‌چێت و گه‌شه‌یان نه‌وه‌ستێت.