ئەوانەی كێشەی قۆڵۆنیان هەیە وریای ئەو خۆراكانە بن

:: PM:10:06:13/04/2021 ‌

تەنانەت زانایانیش هۆكاری سەرەكیی هەوكردنی كێمداری قۆڵۆن نازانن، بەڵام پێیان وایە بەهۆی وەڵامدانەوەیەكی هەڵەی سیستمی بەرگری لەشەوە بێت، هەروەها هەندێك جۆر خۆراك دەبنە هۆی ورووژاندنی، لە نیشانەكانی ئازاری سك و بوونی خوێن لە پاشەڕۆ و سكچوون و هیڵنج و بێتاقەتی و لەدەستدانی كێشە. 

ئەكایمیای زانستی خۆراك و رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆئەندامی هەرس دووپات لە رۆڵی ریشاڵەكان دەكەنەوە كە مرۆڤ لەو حاڵەتە دەپارێزن، بەڵام لە حاڵەتی دروستبوونی هەوكردنەكە، پێویستە لە خواردنی خۆراكە دەوڵەمەند بە ریشاڵەكان بوەستی، بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی و زوو چاكبوونەوە، بەپێی ماڵپەڕی "هیڵس لاین"ی پزیشكی، پزیشكان رێنوێنی دەدەن بە دووركەوتنەوە لەو خۆراكانە: 
پێویستە سەردانی پزیشك بكەی و بۆتی دیاری بكات چی و چەند بخۆیت
یەكەم/ نانی دانەویڵەی تەواو و ماكەڕۆنەی گەنمڕەنگی، ئەو خۆراكانەی ریشاڵی زۆریان تیادایە، بۆ ئەوانەی هەوكردنی كێمداری قۆڵۆنیان هەیە زەحمەتتر هەرس دەكرێت، بۆیە دەبێت دروستكراوی ئاردی سپی و برنجی سپی و گەنمەشامی بخۆن كە ریشاڵی كەمتریان تیادایە.  

دووەم/ برنجی قاوەیی و كاربۆهیدراتی دانەوێڵەی تەواو، دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لە خواردنی برنجی قاوەیی و كینوا و گەنمی رەش و شۆفان و گەنم و ساوەر و جۆ، چونكە قۆڵۆن دەرووژێنن.

سێیەم/ چەرەزات، هەندێك جۆری ریشاڵی زۆر تیادایە، وەك گوێز و بوندق و گازۆ و بەدام و فستق و فستقی سوودانی.

چوارەم/ پاقلەمەنی، وەك پاقلە و فاسولیا و نیسك، كە بە ریشاڵ و پرۆتین دەوڵەمەندن و ئەو شەكرەی تیایاندایە بە زەحمەت هەرس دەكرێت، بۆیە ئەو خۆراكانە بای سك دروست دەكەن ئازاری زیاتریان دەدەن.

پێنجەم/ سەوزە و میوەی دەوڵەمەند بە ریشاڵ، واتە گۆڕینی ئەو میوانە بە شەربەتی سروشتی و سەوزەیش بە شۆربای سەوزەی هاڕڕاو.

شەشەم/ بەرهەمەكانی شیرەمەنی، وەك كەرە و شیر و ماست و پەنیر كە ئازار بۆ ئەوان دروست دەكەن.

حەوتەم/ ئەو خۆراكانەی گلۆتینیان تیادایە، ئەو مادەیە لە هەندێك جۆری دانەویڵەدا هەیە وەك گەنم و هەندێك كەس هەستیارایان پێی هەیە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل