پزیشكێكی میسری ڕای گه‌یاند، تووشبووانی كۆرۆنا هه‌تا به‌ته‌واوی چاك نه‌بنه‌وه، نابێ به‌ڕۆژوو بن.
دكتۆر محه‌مه‌د ئیسماعیل پزیشكی میسریی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو ڕای گه‌یاندووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا پێویستیان به بڕێكی زۆری شله‌مه‌نی و ئاو و خۆراك، هه‌روه‌ها ده‌رمانی ئازارشكێن و چاره‌سه‌ر هه‌یه، نابێ به‌ڕۆژوو بن.
ڕۆژوو نزیكه‌ی 15 سه‌عات خۆگرتنه‌وه‌یه له هه‌موو خۆراك و خواردنه‌وه‌یه‌ك و نابێ ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ری ده‌رمانیش وه‌ربگیرێ، بۆیه ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێ، نابێ تووشبووانی كۆرۆنا به‌ڕۆژوو بن.
د. محه‌مه‌د كاریگه‌رییه‌كانی ڕۆژوو له‌سه‌ر تووشبووانی كۆرۆنا به‌م خاڵانه باس ده‌كات:
_ هه‌ستكردن به سه‌رئێشه، ماندووبوون و سه‌رسووڕان.
_ دابه‌زینی په‌ستان و شه‌كری خوێن.
به‌پێی چاودێریكردنی چه‌ندان تووشبووی كۆرۆنا، ئه‌و پزیشكه میسرییه بۆی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌ر تووشبوویه‌ك به‌ڕۆژوو بێت:
_ دره‌نگ هه‌ستی تام و بۆنی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ خۆراك و شله‌مه‌نییه‌ك تام ناكات.
_ ئه‌گه‌ر تووشبوو كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی هه‌بوو، هه‌ناسی قورس ده‌بێ و تووشی كۆكه‌ی وشك و سووتانه‌وه‌ی قوڕگ ده‌بێ.
_ ئه‌گه‌ریش تووشبوو ڕشانه‌وه و سكچوونی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ بوو، تووشی وشكبوونه‌وه ده‌بێ.
_ لووت و قوڕگی وشك ده‌بێ، ئه‌گه‌ر له‌كاتی تووشبوون به كۆرۆنا كێشه‌ی لووت و قوڕگی بۆ دروست بووبێ.