دادگای گشتیی میسر، پزیشكێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی دادگایی ده‌كات. ئه‌و پزیشكه به‌هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی، ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ر شه‌ش كچی هه‌رزه‌كار، تا ئێسته‌یش به‌پێی شایه‌تحاڵه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له رووداوه‌كه ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و رووداوی له میسر رووی داوه، خه‌ڵكێكی زۆری تووشی شۆك كردووه. مایكڵ فه‌همی كه پزیشكه و نۆرینگه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌تی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی دادگای گشتیی میسر، له‌ناو نۆرینگه‌كه‌ی و هه‌ندێك جاریش له ماڵه‌كه‌ی خۆی، به‌هاوكاریی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ر شه‌ش كچی هه‌رزه‌كار. ئێسته‌یش ئه‌و پزیشكه و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌و تاوانه دادگایی ده‌كرێن.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، داواكاری گشتیی میسر فه‌رمانی ده‌ركردووه كه ئه‌و پزیشكه و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاراسته‌ی دادگای تاوان بكرێن، تا لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له تاوانه‌كه‌یان بكرێ كه له‌و رووداوه‌دا 12 شایه‌تحاڵ، گوته‌یان لێ وه‌رگیراوه.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ریان سه‌پاوه، هاوسه‌ری پزیشكه‌كه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه به‌وه‌ی هه‌رزه‌كاره‌كان دڵنیاییان پێی هه‌بێت و بڕوای پێ بكه‌ن و بكه‌ونه ناو ته‌ڵه‌كه‌یان. له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا جیا له هه‌ندێك له كچه‌كان خۆیان ئاماده بوون و گوته‌یان لێ وه‌رگیراوه، هاوكات 12 شایه‌تحاڵیش كه هه‌یه‌كه و به‌جۆرێك به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر تاوانه‌كه خستووه‌ته روو.
به‌پێی پێگه‌كه، له كاتی پشكنینی نۆرینگه‌كه و ماڵی پزیشكه‌كه، چه‌ندان تۆماری ڤیدیۆیی دۆزراونه‌ته‌وه كه گرته‌ی سێكسییان تێدا تۆمار كراوه. هاوكات له مۆبایله‌كانیان چه‌ندان تۆماری ده‌نگییان تێدا هه‌بووه كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ كچه هه‌رزه‌كاره‌كاندا كردووه.
به‌پێی گوته‌ی سه‌ندیكای پزیشكانی میسر، نۆرینگه‌ی ئه‌و پزیشكه مۆڵه‌تی ره‌سمیی نییه. تا ئێسته‌یش لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.