له یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگدا، ئه‌مڕۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه، راهێنه‌ری یانه ئینگلیزییه‌كه ده‌ڵێ "ئه‌مڕۆ لیڤه‌رپوولی راسته‌قینه ده‌بینن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی نیسان، سه‌عات 22:00 به كاتی هه‌ولێر، هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی و ریال مه‌دریدی ئیسپانی، له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئانفیڵد له لیڤه‌رپوول به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، كه یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگه.
لیڤه‌رپوول به نیازی چییه؟
یاریی چوون له مه‌درید به سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌درید به 3-1 گۆڵ كۆتایی هاتووه، بۆیه لیڤه‌رپوول ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سه‌ركه‌وێت، پێویسته به 2-0 گۆڵ یارییه‌كه بباته‌وه.
یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول له یاریی رابردوو ره‌خنه‌ی زۆری له یاریگه‌ی ئه‌لفرێدۆ دی ستیڤانۆ گرت، كه ریال مه‌درید یارییه‌كانی له‌وێدا ده‌كات، هه‌رچه‌نده دواتر گوتی به گاڵته‌م بووه و داوای لێبوردنی كرد.
كلۆپ بۆ یاریی ئه‌مڕۆ ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ لیڤه‌رپوولی راسته‌قینه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆماندا ده‌بینن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ریمۆنتادا به‌سه‌ر ریالدا بكه‌ین، پێویسته هێڵی به‌رگریمان زۆر به‌هێز بێت".
راستییه‌كه‌شی كێشه‌ی گه‌وره‌ی لیڤه‌رپوول، هێڵی به‌رگرییه، كه سێ به‌رگریكاری سه‌ره‌كی پێكانیان هه‌یه و ماوه‌یه‌كی زۆره دابڕاون، ئه‌وانیش "ڤان دایك، ماتیپ و جۆو جۆنز".
كلۆپ ده‌ڵێت: "ریال مه‌درید به بردنه‌وه‌ی له كلاسیكۆ، له بارێكی باشدایه، ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین ریمۆنتادایه‌ك بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت به 100% ئاماده بین".
ریال مه‌درید هه‌روه‌ك خۆیه‌تی
ریال مه‌درید دوای بردنه‌وه‌ی یاریی كلاسیكۆ له شه‌مووی رابردوودا، وره‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه و بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه، به‌ڵام له رووی پێكهاته‌وه هه‌ر وه‌ك یاریی كلاسیكۆ و یاریی یه‌كه‌مه به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپووله، بگره خراپتریشه، كه له 5 یاریزانێكی گرنگ و سه‌ره‌كی بێ به‌شه، ئه‌وانیش "رامۆس، كارڤاخال، ڤاران و هازارد و ڤاسكێز"، كه به‌هۆی پێكان و كۆرۆناوه دابڕاون.
زه‌ینه‌دین زیدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید، له باره‌ی یارییه‌كه‌وه گوتی: "یارییه‌كه زۆر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌ین و له‌و جۆره یارییانه راهاتووین".
گوتیشی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ئاست و یاریكردنی خۆمان به‌رده‌وام بین، تیپ له یاریی به‌هێزدا یاریزانه‌كانی زیاتر یه‌كگرتوو ده‌بن، ئه‌مه‌ش كه‌سایه‌تیی تیپه‌كه پێشان ده‌دات، بۆیه ئێمه ته‌نیا بیر له بردنه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌جه‌نگین".
ریال مه‌درید بۆ گه‌یشتن به قۆناغی پێش كۆتایی، ئه‌مڕۆ پێویستی به یه‌كسانبوون، یان دۆڕان به جیاوازی یه‌ك گۆڵ هه‌یه، به‌ڵام پێناچێت ریال مه‌درید بیر له یه‌كسانبوون بكاته‌وه و وه‌ك زیدان ده‌ڵێت "بیر له بردنه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه".
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی هه‌ردوو تیپ
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا، پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی هه‌ردوو تیپی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
لیڤه‌رپوول
گۆڵپارێز: ئالیسۆن
به‌رگری: رۆبرتسۆن، فیلیپس، كاباك، ئارنۆڵد
ناوه‌ڕاست: ڤایناڵدۆم، فابینیۆ، تیاگۆ
هێرشبردن: سه‌ڵاح، مانێ، جۆتا.
ریال مه‌درید
گۆڵپارێز: كۆرتوا
به‌رگری: مێندی، میلیتاو، ناچۆ، ئۆدۆریۆزۆلا
ناوه‌ڕاست: كاسیمێرۆ، مۆدریچ، كرووس
هێرشبردن: ڤینسیۆس، بنزێما و ئه‌سێنسیۆ.